لەسێدارە درانی هاووڵاتییەکی سەردەشتی لەزیندانی ورمێ
14:16 - 12 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: حوکمی لەسێدارە دانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"عەزیز پیرۆتی ئازەر\" خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە درا.
دەگوترێت کە عەزیز پیرۆتی ئازەر ماوەی دوو ساڵ بووە لە زینداندا راگیراوە و رۆژی رابردوو لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراوە.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، تاوانی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاندووە و تەرمی ناوبراو رۆژی رابردوو رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانییەوە هەتا ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەر، ٢٩ هاووڵاتیی کورد بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرنجدان بە رەوتی لەسێدارەدانی نهێنیی هاووڵاتییانی کورد لە زیندانەکانی ئێران، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.