لەسێدارە درانی سێ هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ
16:09 - 28 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: حوکمی لەسێدارە دانی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە زیندانی ورمی جێبەجێ کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ٣ هاووڵاتیی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی و لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێوە بە تاوانی \"کوشتنی ئەنقەست\" لە سێدارە دران.
هەواڵنێری کوردپا ناسنامەی ئەو سێ کەسەی چەنگیز ساڵحزادە کوڕی کەماڵ، ئیرەج نەسیری خەڵکی شاری چاڵدوران و قادر نیک ئەندیش، راگەیاندووە.
چەنگیز ساڵحزادە تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی \"دزە\"ی مەرگەوەڕ بووە کە هاورێ لەگەڵ ئیرەج نەسیری خەڵکی شاری چاڵدوران سەرلە بەیانیی رۆژی رابردوو لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دراوە و هەروەها قادر نیک ئەندیش خەڵکی ئاوایی گوێگجەلی سەر بە ناوچەی ئاڵەشین رۆژی ٢٥ی سەرماوەز لە سێدارە دراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوندی ئاماری ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە هەتا ئێستا ٢٤ هاوڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێـران بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.