لەسنە پێش بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رێزلێنان لە جەلال مەلەکشا گیرا
16:51 - 13 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی دەستێوەردانی هێزە نیزامییەکانی شاری سنە رێورەسمی رێزلێنان لە جەلال مەلەکشا، شاعێری هاوچەرخی کوردستان، بەرێوەنەچوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی لە ماوەی چەندحەفتەی رابردوو، خەریکی ئامادە کردنی رێورەسمێک بوون بۆ رێزلێنان لە هەڵبەستوانی ناوداری کورد \"جەلال مەلەکشا\" کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە پێشی پێی گیرا.
یەكیک لە بەڕێوەبەرانی ئەو رێورەسمە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: بە داخەوە کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ رۆژی پێنج شەممە ١٢ی خەرمانان، هێزە تایبەتییەکانی پولیس بە بیانووی هەبوونی بۆمب، ساڵونی بینای فەجری کوردستانیان چووڵکرد.
رەحیم لوقمانی لەو پەیوەندیە تێلفوونیەدا، بەپێچەوانەی ئیدعاکانی پولیس، بوون و دۆزینەوەی هەر جۆرە کەرەسەو ماددەی تەقینەوەیی گومان لێکراوی لەساڵونی فەجری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە رەتکردەوە.
ئەو شاعێرە کورد لە درێژەدا وتی: چالاکانی ئەدەبی پێداگری لە سەر هەرچی زووتر بەڕێوەچوونی رێورەسمی رێزلێنان لە مامۆستا جەلال مەلەکشا دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا شوێن و کاتی ئەو رێوڕەسمە دیاری نەکراوە.
رەحیم لوقمانی لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی وێڕای موڵەت پێدانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە بۆ بەرێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە، هیزە ئەمنیەتییەکان پێشیان پێگرت، رایگەیاند: بەڵێ موڵەتی فەرمی داربوو، بەڵام لە دەسپێکی رێوڕەسمەکەدا، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبی مەولەوی کورد لەلایەن یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە ئاگادار گران کە ئەو رێورەسمە هەڵوەشاوەتەوە.
ئەو شاعێرە لە کۆتاییدا هەواڵی دەستبەسەر کردنی مامۆستا جەلال و هێندێک لە نووسەران و شاعێرانی کورد لە شاری سنەی کەلەلایەن هێندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەوە بڵاوکرابوونەوە، بەدرۆ خستەوە.
یەکیک لە مێوانەکانی ئەو رێوڕەسمە کە نەدەویست ناوەی ئاشکرا بێت بە ئاژانسی کوردپای وت: ئەو کارە لەگەڵ نارەزایەتی خەڵکی بەرەوڕوو بووەتەوە و داوای پێراگەیشتنی ئەو دۆخە لە بەرپرسانی فەرهەنگیی سنە دەکەن.
/>
بەپێی بەرنامەی لە پێش داڕێژراو، جەلال مەلەکشا لەو رێورەسمەدا هێندێک لە شێعرە حیماسیەکانی خۆی بخوێنێتەوە و دواتر لەلایەن کەسانی وەک دوکتور قووتبەدین سادقی، دوکتور مەسعود بینندە و رەحیم لوقمانی سەبارەت بە کەسایەتی و بەرهەمەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا بۆ بەشداران قسە بکەن.
جەلال مەلەکشا، وەرگێر و شاعێری نوێخوازی کورد لە ساڵی ١٣٣٠ هەتاوی لە گوندی \"مەلەکشا\" سەر بە شاری سنە لە دایک بووە.
جەلال مەلەکشا بۆ ماوەی ١٤ساڵ لە گۆڤاری \"سروە\" کاری کردووە و بەرپرسی بەشی ئەدەبی (شعێر و رۆمانی) لە ئەستۆ بووە.
\"ناڵەی زەنجیر\" یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەو شاعێرە کوردەیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی لە ماوەی چەندحەفتەی رابردوو، خەریکی ئامادە کردنی رێورەسمێک بوون بۆ رێزلێنان لە هەڵبەستوانی ناوداری کورد \"جەلال مەلەکشا\" کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە پێشی پێی گیرا.
یەكیک لە بەڕێوەبەرانی ئەو رێورەسمە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: بە داخەوە کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ رۆژی پێنج شەممە ١٢ی خەرمانان، هێزە تایبەتییەکانی پولیس بە بیانووی هەبوونی بۆمب، ساڵونی بینای فەجری کوردستانیان چووڵکرد.
رەحیم لوقمانی لەو پەیوەندیە تێلفوونیەدا، بەپێچەوانەی ئیدعاکانی پولیس، بوون و دۆزینەوەی هەر جۆرە کەرەسەو ماددەی تەقینەوەیی گومان لێکراوی لەساڵونی فەجری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە رەتکردەوە.
ئەو شاعێرە کورد لە درێژەدا وتی: چالاکانی ئەدەبی پێداگری لە سەر هەرچی زووتر بەڕێوەچوونی رێورەسمی رێزلێنان لە مامۆستا جەلال مەلەکشا دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا شوێن و کاتی ئەو رێوڕەسمە دیاری نەکراوە.
رەحیم لوقمانی لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی وێڕای موڵەت پێدانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە بۆ بەرێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە، هیزە ئەمنیەتییەکان پێشیان پێگرت، رایگەیاند: بەڵێ موڵەتی فەرمی داربوو، بەڵام لە دەسپێکی رێوڕەسمەکەدا، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبی مەولەوی کورد لەلایەن یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە ئاگادار گران کە ئەو رێورەسمە هەڵوەشاوەتەوە.
ئەو شاعێرە لە کۆتاییدا هەواڵی دەستبەسەر کردنی مامۆستا جەلال و هێندێک لە نووسەران و شاعێرانی کورد لە شاری سنەی کەلەلایەن هێندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەوە بڵاوکرابوونەوە، بەدرۆ خستەوە.
یەکیک لە مێوانەکانی ئەو رێوڕەسمە کە نەدەویست ناوەی ئاشکرا بێت بە ئاژانسی کوردپای وت: ئەو کارە لەگەڵ نارەزایەتی خەڵکی بەرەوڕوو بووەتەوە و داوای پێراگەیشتنی ئەو دۆخە لە بەرپرسانی فەرهەنگیی سنە دەکەن.
/>
هیزەکانی پولیس لە بەردەرگای بینای فەرهەنگی \"فەجر\"ی شاری سنە کۆ بوونەتەوە.
هەواڵ و وێنەی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا نیشان دەدا کە پێشوازی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد کە تامەزرۆی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردین بەچەشنێک بووە کە کاتژمێرێک پێش لە دەستپێکردنی ئەو رێوڕەسمە، دەرەوە و ناوەوەی ساڵونی فەجر لە خەڵکی پڕ بووە.بەپێی بەرنامەی لە پێش داڕێژراو، جەلال مەلەکشا لەو رێورەسمەدا هێندێک لە شێعرە حیماسیەکانی خۆی بخوێنێتەوە و دواتر لەلایەن کەسانی وەک دوکتور قووتبەدین سادقی، دوکتور مەسعود بینندە و رەحیم لوقمانی سەبارەت بە کەسایەتی و بەرهەمەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا بۆ بەشداران قسە بکەن.