لەسنە رێز لەجەلال مەلەکشا هەڵبەستوانی ناوداری کورد دەگیرێت

16:05 - 7 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی مەولەوی کورد لەشاری سنە کۆڕێکی رێزگرتن لەکارە ئەدەبیی و هونراوەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا شاعیری ناوداری کورد بەڕێوە دەبات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکخراوی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی مەولەوی کورد ئەو کۆڕە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٢ی خەرمانان لە هۆڵی فەرهەنگیی ـ هونەریی فەجر ساز دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو کراونەتەوە لەو کۆڕەدا مامۆستا مەلەکشا چەندین پارچە لەشێعرە حەماسییەکانی پێشکەش دەکات.

\"28502.jpg\"
جەلال مەلەکشا ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لەئاوایی \" مەلکشا\"ی سنە چاوی بە دونیا هەڵێناوە و هەر لە قۆناغی منداڵییەوە ئۆگری شێعر و ئەدەب بووە.

ئەو شاعیرە کوردە لە تەمەنی لاویەتیدا دەبێتە ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران و یەکێک لە چالاکانی گۆڤاری سروە بووە.

مەلەکشا سەرەتا بە زمانی فارسی دەستی بەنووسین کردووە و پاش سالی ١٣٥٧ زامنی کوردی کردووەتە بنەمای کارە ئەدەبییەکانی.

\"زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان\" و \" کۆمەڵە جیرۆکی کارەسات\" لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی مامۆستا جەلالن.

هەواڵە پێوەندیدارەکان:
تایبەتنامەیەک بۆ جەلال مەلەکشا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
شێعرێک بۆ کۆبانی، جەلال مەلەکشای کێشایە ئیتلاعات +وتوێژ