لەدوو بانکی پارێزگای کوردستان٤٠ میلیارد پارە دزراوە
16:10 - 4 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: لەدوو بانکی شارەکانی قوڕوە و بانە ٤٠ میلیارد تمەن پارە دیار نەماوە و ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەو دوو شارە لەو باوەڕەدان، \"دزی و گەندەڵی\" لەبانکەکانی پارێزگای کوردستان ئاسایی بۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن بەسەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی یەک ساڵدا لە بانکەکانی پارێزگای کوردستان چەندین حاڵەت \"ئیختلاس\" رووی داوە و لەو بارەیەوە ناوەندە قەزاییەکان هیچ هەوڵێکیان بۆ ئاشکرا کردنی ئەو \"دزیانە\" نەداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای وتووە، ماوەیەک لەمەوبەر لەبانکی \"میللەت\"ی شاری بانە ١٠ میلیارد تمەن دیار نەماوە و تەنانەت لێپرسراوان نەیانهەێشت ئەو هەواڵە دزە بکاتە دەرەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستبۆوەڕوو، \"ئەگەری ئەوە هەیە ئەو پارەیە لەلایەن چەند کەسێکی دیاری بانکی میللەتەوە دزرابێت\".
هەر لەو پێوەندییەدا و بەوتەی فەرمانبەرێک، چەند مانگ لەمەوبەریش لەبانکی میللەتی شاری قوڕوە جۆرێک لەدزی وگەندەڵی ٣٠ میلیارد تمەنی رووی دا.
ئەو فەرمانبەرە ئاشکرای کردووە، لاوازی مودیرییەت وکارا نەبوونی سیستمی ئیداری هۆکاری ئەو دوو حاڵەتە \"ئیختلاسەی\" بانکەکانی شاری قوڕوە و بانە بوون.