لەحەوتەمین ساڵیادی موقبیل هونەر پەژوەدا هاووڵاتیان لەسەر گڵكۆكەی كۆبوونەوە
14:04 - 24 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: گرووپەكانی شاخەوانی، لێژنە وەرزشی و ئۆگرانی و لایەنگرانی قارەمانانی كوردستان یادی و ناوی موقبیل هونەر پەژوەیان لەسەر گڵكۆكەی بەرز نرخاند.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حەوتەمین ساڵڤەگەری كۆچی دوایی شاخەوانی ناوداری كوردستان و ئێران رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر لە چیای \"بەردە زەرد\"ی بۆكان بە بەشداری وەرزشكارەكانی سنە، مەهاباد، سەقز ، نەغەدە و بۆكان بەڕێوە چوو.
گرووپە شاخەوانییەكانی زاگرۆس، ئارارات، بێستوون، فەراز، سوڵتان، شاهۆ، موكریان و سامڕەند لە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمی رێزگرتن لەیاد و ناوی موقبیل هونەر پەژوە بوون.
ئەو شاخەوانە كوردە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ لە كێوی بەردەزەردی بۆكان لەكاتی تەمرین و راهێنەریدا هەڵدێرابوو و دوای نۆ رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە رۆژی ٢٤ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەی عارفیەی ورمێكۆتایی بەژیانی هات.
مەقبل رێكورداری بڕینی چیای لووتسە، چوارەمین چیای بەرزی دونیا بە بەرزایی هەشت هەزار و ٤١٦ میتری لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بوو.
ئەو وەرزشكارە كوردە لە قوتابیانی محەممەد هەوراز شاخەوانی ناودار و ناسراوی كورد بوو كە پووشپەڕی ساڵی ٨٢ لەكاتی بڕینی بەرزایی \"گاشربروم ١\" بە هۆی رنوو بەفرەوە ٦٠٠ میتر هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا و لەو رووداوەدا موقبیل هونەر پەژوەش بریندار ببوو.
موقبیل هونەر پەژوە لەكاتی گیان لەدەستدانیدا تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو.