لەبەرەبەری جێژنی ڕەمەزان نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی عەرەب دەستبەسەر کران

16:03 - 17 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە بەربەری جێژنی ڕەمەزان،زیکەی ١٠ عەرەبی خەڵکی پارێزگای خوزستان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری ئەهواز، بە تایبەتی لە گەڕەکی ئینقلابی ئەو شارە، لە هەوڵێکدا نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی عەرەبیان دەستبەسەر کرد.

شوناسی هێندێک لە دەستبەسەر کراوەکان هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بە ناڕوونی ماوەتەوە و تەنانەت هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتنیان لە بەر دەست دا نیە.

لەپەیوەندی لە دەستبەسەر کراوەکانی شاری ئەهواز ماڵپەڕی \"جوانەها\" شوناسی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی، بە ناوەکانی یوونس ئەلسرخی(شاعیر)، مستەفا شاتری خەڵکی سووسەنگرد و ئەبووزلزال ئەلساری لە گەرەکی ئینقلابی ئەهواز ڕاگەیاندووە.

هەرلەو پەیوەندییەدا ، ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، لە ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان هاووڵاتییەکی عەرەب بەناوی خلیل باقری بە تەقەی دەرجەدارێک بە ناوی ڕەشیدی دەکوژرێت.

لینک مرتبط:
بە تەقەی پۆلیسی شاری بووشێهر ٥ هاووڵاتیی عەرەب بوونە قوربانی