لەبەر دەم ئوستانداریی ورمێ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێکهات

16:40 - 15 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی کە دەرچووانی تاقیکردنەوەی وەرگیران لە ئیدارەکان، لە شاری ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەمەڕ ناڕوونیی چارەنووسیان، لەبەر دەم ئوستانداریی ورمێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردان ٣٠٠ کەس لە دەرچوانی تاقیکردنەوەی (استخدامی) ، لە بەر دەم ئوستانداریی ورمێ کۆبوونەوەو لەمەڕ دانەمەزراندنیان لە ئیدارە حکوومەتییەکاندا ناڕەزایەتییان دەربڕی.

یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، دەرچوانی زانکۆ کە لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەیەدا بەشداربوون، سەبارەت بە دانەمەزراندنیان لە ئیدارەکان، بێکاری، گەندەڵی و پارتی بازی و فامیلگەرایی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

هەواڵنێری کوردپا لەشاری ورمێ رایگەیاند؛ ئەو ناڕازییانە نامەیەکی سەرئاوەڵایان پیشکەشی ئوستانداری کردووەو نووسیویانە دەیان کەس بەدەر لە یاسا و بەبێ لەبەر چاوگرتنی هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی لە ئیدارەکاندا وەرگیراون و ئەمەش جێگەی هیچ چەشنە پاساوێک نییە، بەڵام ئەو کەسانەی کە دەرچووی زانکۆکانن و لە تاقیکردنەوەکانی وەرگیران لە ئیدارە حکوومەتییەکان سەرکەوتوو بوونە هیچ کامیان وەرنەگیروان.

ئەو ناڕازییانە لە نامەکەشیاندا دوایان کردووە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرکۆماریی ئێران لەو پەیوەندییەدا و بۆ رەوینەوەی نیگەرانییەکان و نەمانی کێشە و گرفتی دەرچوانی تاقیکردنەوەی وەرگیران لە ئیدارەکان‌دا، وەڵامدەر بن.

دانەمەزران و وەرنەگیرانی ئەو ٣٠٠ کەسە لە کاتێکدایە، کە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی سەرجەمیان بەر لە گەڵاڵەی \"مێهر ئافەرین، بە مەبەستی وەرگیران و دامەزران لە ئیدارە حکوومەتییەکان لە تاقیکردنەوەیەکدا کە ئوستانداری بەرێوەی بردبوو، بەشدارییان کردبوو، بەڵام لەو کاتەوە سەرەڕای دەرچوونیان لەو تاقیکردنەوەدا، لە ئیدارەکان وەرنەگیراون و دانەمەزراون.

ناوی بەشێک لە واژۆکارانی ئەو نامەیەی کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین پێشکەشی ئوستانداریی ورمێ کراوە
- رەزا خانی – ئوستانداریی ئازەربایجانی رۆژئاوا – بڕوانامەی بەکالریۆسی نەرماڵەی کۆمپیوتێر – کارناسیی تەکنۆلۆژیای زانیاری
- یووسف بەرەکاتی (ماکۆ). ماستەری زانستی بارهێنان .
- مەهدی ئەحەسن‌نژاد
- عەبدوڵلا عەباسیان
- کازم رەحمانی قەرە تەپە
- نووشین شوجاعی
- سورەییا گوڵامی
- موجتەبا قلنجی
- میلاد ئابار
- سلێمان قادری
- بایرامعەلی جەلیل نژاد
- یووسف مستەفازادە
- رەزا پوورقەدیمی
- وەحید ئیسفەندیاری
- سەمەد دادگەر
- محەمەد مەهدی‌زادە
- وەلی پیری
- سەجاد میرزایی
- سەجاد جەلیل نژاد
- سەجاد حوسێنی
- فیرقز ئیحسانی‌فەر
- مووسا زاهیری شێخکانلوو
- محەمەد چۆلەکی
- سیامەند جهانگیری ئازەر
- خالید فەخری
- ئەبولفەزل مەلەکی ئەسەد کەندی
- وەفا حوسین‌پوور
- ئەمجەد ئەمین‌پوور
- عەلی سەجادی نەسەب
- نازلی قاسمی
- حامید سوبحی
- هەق وێردی فەرمانی
- کەماڵ شەمس
- رەحمان شکۆ
- ئیمان فەعال‌خواز
- حوسێن عەلی‌پوور
- گوڵناز تاهیری‌تەبار
- بەشیر نێعمەتی
- جەلال قاسمی
- مورتەزا قولی‌نژاد
- کەماڵ قادری
- ئازەر – ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتی ورمێ – کارناسیی نەرماڵەی کۆمپیووتێر
- سەکینە مووسەوی- لیسانسی حیسابداری
- لەیلا حەیدەری – ژمێریاری
- ئاتیلا – س – کارناسیی جوغرافیای شاری
- عەلی رەسووڵی کلیسا – بەکالریۆسی کارگێڕیی بازرگانی
- ئەحمەدی بەکالریۆسی ژمێریاری
- مەیسەم فەرجام – سایین قەڵا – کارناسیی باڵای ماف
- ئارەش کارگوزاری
- وەفا حوسێن پوور – بۆکان بەکالریۆس – سەرچاوە سروشتییەکان
- فەرزین شەمسەدین – مەهاباد – کارناسدیی بەڕێوەبەریی دەوڵەتی
- هەروەها ژمارەیەکی بەرچاوی دیکە لە وەرگیراوانی تاقیکردنەوەکانی ئوستانداری بۆ دامەزران لە ئیدارەکان ئەو نامەیان واژۆ کردووە