لەبری دەرمانی زیندانیی سیاسیی كورد، پەروەندەیەكی دیكەی بۆ ساز كرا
13:25 - 25 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش داوای رەزا شەریفی بۆكانی لە بێهداریی زیندانی رەجایی شەهر بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشیی \"تەنگیی هەناسە\" ئەو زیندانیە سیاسیە بانگهێشتی حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندان كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش ماوەیەك و بەهۆی گرفتی جیووب (نەخۆشیی كەپۆ)، چەند رۆژ لەمەوبەر كە رەزا شەریفی بۆكانی داوای دەرمان كردنی ئەو نەخۆشیەی خۆی لە \"فەیاز\" بەرپرسی بێهداریی زیندان كردبوو، لەبارتی دەرمان كردنی ناوبراویان بانگهێشتی حیفازەتی ئیتلاعات كراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی رەجایی شەهری كەرەج، بەرپرسی بێهداری ئەو داخوازەی \"رەزا شەریفی بۆكانی\"ی بردۆتە لای \"مەردانی\" بەرپرسی زیندان و رایگەیاندووە كە ئەم زیندانیە هەڕەشەی لێكردووم. پاش سكاڵای ئەو دوكتۆرەی بێهداری، لێپرسراوی زیندان بڕیاری لێپرسینەوە لەو زیندانیە سیاسیەی بە حیفازەت ئیتلاعات داوە و لەم پێوەندییەدا رەزا شەریفی بۆكانی لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتەوە كەوتۆتە ژێر لێپرسینەوەوە.
ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی كوردپای وت: پێشتر بێهداریی زیندان بۆ دەرمانی ئەم كۆمەڵە زیندانییانە هەوڵی دابوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی كە رەزا شەریفی بۆكانی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێ، هیچ هەوڵێك بۆ دەرمانی ناوبراو نەدراوە.
لە حاڵی حازردا حیفازەت ئیتلاعاتی زیندان بە سكاڵای بێهداری و بڕیاری بەرپرسی زیندانی رەجایی شەهر، پەروەندەیان بۆ ئەم زیندانیە سیاسیەی كورد ساز كردووە.
پێشتریش رەزا شەریفی بۆكانی بەهۆی وتووێژ لەگەڵ راگەیەنە خەبەرییەكان و بەتایبەت، وتووێژ لەگەڵ ئەحمەد شەهید لە بەرنامەی دەنگی ئەمریكا ماوەیەكە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە خراوەتە ژێر زەخت و گوشارەوە.
رەزا شەریفی بۆكانی پێشتر و لە پەروەندەیەكدا و لەلایەن لقی 15ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی بە 3 ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری سزا دراوە.