لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێک لە بەرزایی بەربووەوە و بریندار بوو

10:26 - 15 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەحمانی"، خەڵکی گوندی "لۆن ساداتی" کامیاران، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بەربووەوە و بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە نزیک سنووری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی بەربوونەوەدا تووشی خوێنڕێژی بووە و هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لەڕێژ چاوەدێریی پزیشکیدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرەی نالەبار ڕاگەیاندووە و وتی: "محەممەد ڕەحمانی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە".