لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە، دەیان هاووڵاتیی كورد كوژران

13:29 - 8 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بۆ سەر ناوچەی \"شرناخ\"ی توركیە 35 هاووڵاتیی كورد گیانیان لەدەست دا.

ماڵپەڕی رووداو نێت، لە زاری دانیشتوانی ناوچەی \"شرناخ\"ەوە بڵاوی كردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە هەر دوو گوندی \"رۆبوسكی و بێژە\"یان لە ناوچەی قلابانی شرناخ لە كوردستانی توركیە بوردمان كرد و لە ئەنجامدا 35 هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەست داوزە.

سەرچاوەكە وتیشی، ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەست داوە، هاووڵاتیانی مەدەنی بوون و تەمەنیان لە نێوان 15 هەتا 30 ساڵدا بووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی دیجلە بڵاوی كردەوە، چوار فڕۆكەی جەنگیی F16 شەوی رابردوو ناوچەكانی شرناخیان لە كوردستانی توركیە بوردومان كرد و لە ئەنجامدا20 هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەست دا.

ماڵپەڕی دیجلە ئەوەشی خستۆتە روو، كە ئەو بیست هاووڵاتییە كاسبكاری سەرسنوور بوون.

وێنە : فرات نیووز