لە ئەنجامی تێكهەڵچوون هاووڵاتییەكی عەرەبی ئەهواز كوژرا و سێمەئمووریش بریندار بوون
17:19 - 26 خاکەلێوه 2712
كوردپا: هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز بە بۆنەی ساڵڕۆژی \"ئینتفازە\"ی 24ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەكی عەرەب كوژرا و سێكەسیش لە هێزە نیزامییەكان بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز بە هەواڵدەریی كوردپا، \"شەهاب حیاوی\" تەمەن 25 ساڵ و خەڵكی \"قەسەبە\"ی سەر بە \"عبادان\" لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لێئەستێنرا و هاوكاتیش ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكە دەستبەسەر كران.
بەپێی دوایین زانیارییەكان دەستبەسەر كراوەكان لە یەكێك لە بنكە سەربازییەكانی دەورووبەری ئەهواز راگیراون.
هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهوازی لە ناوچە عەرەب نشینەكانی وەكوو، مەلاشیە، كوت عەبدوڵڵا، حەی ئەلسوورە، شیبان و گوندەكانی دەورووبەری ئەهواز خۆپیشاندانێكی بەربڵاویان بەڕێوە بردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا لەلایەن هێزەكانی سەربە بازگەیەكی پشكنین تەقە لە هاووڵاتییان كراوە و خەڵكیش لە پەرچەكردارێكدا هێرشیان كردۆتە سەر ئەو بازگەیە و سێكەس لە هێزەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار بوون.
لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند كەس لە هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهوازی بەناوەكانی: نەبی سواری ـ ئەحمەد سواری ـ سادق شەرهانی ـ حەموود سیاحی ـ سەیید نەبی مووسەوی ـ حەموود سواری و عەقیل سواری دەستبەسەر كراون.
لەلایەكی دیكەوە عارف حەمیدیان كوڕی سەعید و تەمەن 25 ساڵ و و خاوەن ژن و مناڵ كە ساڵی پێشوو دەستبەسەر كراوە و پاش ماوەیەك راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی كاروونی ئەهواز، حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە.