لە ئەنجامی تێكهەڵچوون لە ئەهواز هاووڵاتییەكی مەدەنی و سێ‌ مەئمووری ئینتزامی كوژران

14:22 - 12 رەشەمه 2711
كوردپا: لە ئەنجامی تێكهەڵچون لە نێوان هێزی ئینتزامی و هاووڵاتییانی ئەهواز،سێ كەس لە هێزەكانی ئینتزامی و هاووڵاتییەک گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 11‌ی رەشەممە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان بۆ سەر بنەماڵەیەكی عەرەب لە \"حەی ئەلسورە\"‌ی شاری ئەهواز مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لە دەست دا.

دوابەدوای ئەوەی كە هێزە ئینتزامییەكان هێرش دەكەنە سەر ماڵی سامێر حەیدەری و كوژرانی كوڕی ئەو بنەماڵەیەی بە ناوی حەسەن حەیدەری لێدەكەوێتەوە، بابی كوژراوەكە دژكردەوە لە خۆی نیشان دەدەات.

هەر لەو پێوەندیەدا لە ئەنجامی تەقەی سامێر حەیدەری سێ‌ كەس لە هێزەكانی ئینتزامی كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون.

هێزە ئینتزامییەكان سێ‌ كەسیان لە ئەندامانی بنەماڵەی حەیدەری دەستبەسەر كردووە.

هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆكاری دەستڕێژی هێزی ئینتزامی بۆ سەر ئەو بنەماڵەیە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.