لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای ورمێ ڕوویان داوە

16:51 - 14 رەشەمه 2721

فەرماندەی یەگانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانیی ورمێ ڕایگەیاند: "لە ئەمساڵدا، ٥٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوار و دارستانەکانی ئەو پارێزگایە ڕووی داوە".

میر مەعسووم ڕەوزەیی ڕایگەیاند: "زۆربەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە تایبەت بە دارستانەکانی سەردەشت، پیرانشار و ورمێ بووە".

بەرپرسی یەگانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوڕێژوانی ورمێ، هەرچەند ئاماژەی بە خەساری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نەکردووە، بەڵام هۆکاری  ئاگرکەوتنەوەکان لە لێڕەوار و دارستانەکانی بۆ وشکەساڵی، گوڕینی کەش و هەوا و... گەڕاندەوە.