لە یەك رۆژدا زیاتر لە 2800 هاووڵاتیی سووریە پەنایان بردۆتە بەر تورکیه
16:15 - 18 خاکەلێوه 2712
كوردپا: هاوكات لەگەڵ هۆشداریی بان كی مۆن، لە هەمبەر بەرینتر بوونەوەی قەیرانی سووریە، لێپرسراوانی سنووری توركیە رایانگەیاندووە، شەپۆلێكی تر لە ئاوارەكانی سووریە روویان لە توركیە كردووە و تەنیا رۆژی پێنجشەممە زیاتر لە 2800 كەس روویان لەو وڵاتە كردووە.
بە وتەی لێپرسراوانی توركیە، ئەو ئاوارانە بە 44 مینیبووس ئاوارەكانیان بۆ شوێنێكی دیكە لەناو خاكی توركیە گواستۆتەوە و رێژەیەكی زۆرتریش لەسەر سنوورەكان چاوەڕێی دەرباز بوون لە خاكی سووریەن.
هەواڵدەریی رۆیتێرز، لەزاری یەكێك لە ئاوارەكانەوە بڵاوی كردۆتەوە كە ئەرتشی سووریە لە تۆپبارانی شار و گوندەكان بەردەوامە و رایگەیاندووە: كە تەنیا لە گوندەكەی ئەوان تەرمی نزیك بە 200 كەسی بینیوە.
ماڵپەڕی شەبەكەی فارسیی بیبیسی لەزاری لێپرسراوانی توركیەوە بڵاوی كردۆتەوە، كەلە ماوەی ئەم حەفتەیەدا شەپۆلێكی تازە لە هەڵاتنی هاووڵاتییانی سووریە بۆ توركیە دەستی پێكردووە.
هەتا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار هاووڵاتیی سووریە وڵاتییان بەجێ هەێشتووە و لە ئۆردووگا و شارەكانی توركیە نیشتەجێ بوون.
دەسپێكی ئەم شەپۆلە لە ئاوارە سووریەیەكان دەربڕی بەرینتر بوونەوەی توندوتیژییەكانە لەو وڵاتە و زەخت و گوشارە بۆ سەر هاووڵاتییان.
زیادربوونی توندوتیژییەكان لە سووریە لە حاڵێك دایە كە بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریە گەڵاڵەی پێشنیاریی كووفی عەنان بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریەی قبووڵ كردووە.
بەڵام هەتا ئێستا هیچ نیشانیەك لەمەڕ بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵە و كۆتایی هێنان بە توندوتیژییەكان و كشانەوەی هێزە نیزامییەكان لەناو شارەكان لەلایەن حكوومەتی بەشار ئەسەدەوە بەدی ناكرێت.
گرووپێك لە نوێنەر و چاوەدێرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئێستا لە سووریەن هەتا لەمەڕ پرسی ناردنی چاودەێرانی ئاشتیی ئەو رێكخراوە لێكۆڵینەوە بكەن.