لە ئیسلامئاباد، یادی دوو ناوداری بواری فەرهەنگ و هونەری کورد کرایەوە
15:04 - 27 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی ژینگەپارێزی و هونەرمەندانی کورد لە ئیسلام ئابادی رۆژئاوا، لە چالاکییەکدا یادی دوو مامۆستای ناسراوی بواری فەرهەنگی و ئەدەبی کوردیان بەرز راگرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەبە بەرەبەری ساڵی نوێ و نەورۆزدا کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لە ئیسلام ئابادی رۆژئاوا لە ئوستانی کرماشان، لە چالاکییەکدا بە چاندنی دوو نەمامی کاج، یادی مامۆستا هەژار موکریانی و عەلی نەزەریان کردەوە.
ئەو چالاکییە، تەنیا وەکوو هێمایەک بۆ بەرزراگرتنی یاد و ناوی مامۆستا هەژار موکریانی شاعیر، ئەدیبو لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامسۆتا عەلی نەزەر، هۆرە چڕی بەناوبانگی کورد بەڕێوەچووە.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو رێوڕەسمە، ئامانجیان لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکە جێگیر کردنی هەرچی زیاتری فەرهەنگی نەمام چاندن پارێزگاری کردن لە ژینگە گەڕاندۆتەوە.
سوهراب مورادی هاوکات گوتوشیەتی؛ ئامانجێکی دیکەی ئەو ریوڕەسمە بەرزراگرتنی یاد و ناوی هونەرمەندان و نووسەرانی گەورەو ناسراوی ئەم نیشتمانە بووە.
وێنە: داریووش مورادی