لە کەنگاوەر پەرستگەی \"ئاناهیتا\" خاوێن کرایەوە
14:17 - 14 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا:ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی کەنگاوەر لە چالاکییەکدا دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی شوێنەوار و ئاسەواری دێرینی ئاناهیتا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەر بانگەوازی کەمپەینی (تۆمارکردنی ئاناهیتا وەکوو ئاسەوارێکی جیهانی) رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شاری کەنگاوەر \"پەرستگەی ئاناهیتا\"یان لە شاری کەنگاوەر لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.
ماوەیەکە لە کەنگاوەر کەمپەینێک لەژێر ناوی\" تۆمارکردنی ئاناهیتا وەکوو ئاسەوارێکی جیهانی\" پێکهاتووە و کەمپەینەکە لە هەوڵی ئەوە دایە کە ئاناهیتا لە ریزی ئاسەوارە جیهانییەکاندا تۆمار بکەن.
وشەی ئاناهیتا بە واتای \"فریشتە، پاسەوانی ئاو، فراوانی و جوانی\"یە و ئەو پەرستگەیە بایەخێکی تایبەتی لەلای خەڵکی کەنگاوەر هەیە.
مێژووی دروستکرانی پەرستگەی ئاناهیتا بۆ سەردەمی ساسانی و ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە و بە رووبەری ٢٢٠ میتر درێژی و ٢١٠ میتر پانایی لە شاری \"کەنگاوەر\"ی سەربە ئوستانی کرماشان هەڵکەوتووە.
سەرەڕای پێشینەی كۆن و مێژینەیی ئاناهیتا لە ئاستی ئێراندا، هەتا ئێستا وەك ئاسەوارێكی جیهانی لەلایەن یۆنسكۆوە تۆمار نەكراوە.
وێنە: کنگاور نیوز