لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دوو کچە قوتابیی جوانڕۆیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

10:17 - 8 رەشەمه 2719

لە ماوەی ئەم حەوتوویەدا و لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، دوو کچە قوتابیی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی "مهسا وەلیزادە" و "سارینا وەیس مورادی"، بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ئەو دوو قوتابییە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی "ڕۆکنا" لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "هەندێک لە هاووڵاتییان لەسەر ئەوە باوەڕەدان کە خۆکوژیی ئەو دوو کچە قوتابییە لەژێر کاریگەریی "نەماهەنگـ"ـی هونەرەمەندێکەوە بووە".