لە کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا دوو ژن بوونە قوربانیی کێشەی کۆمەڵایەتی

20:40 - 18 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو لە شاری مەهاباد لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ١٧ لە سەر ١٨ی گەلاوێژ، ژنێکی لاوی تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەبە ناوی \"پ.ع\" ڕاگەیەنراوە و نزیکەی سێ مانگە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەهاباد بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: \"پ،ع کێشەی لەگەڵ مێردەکەی هەبووە و ئەمەش بووتە هۆی خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە کوردە\".

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ تەرمی ژنێکی مەهابادیی خەڵکی گوندی بادام بە سووتاوی دۆزرایەوە.

کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر، دوو ڕووداوی کوژران و خۆکوژی لە شاری مەهاباد ڕوو دەدات و ئەم کارەش کارێگەری نێگەتێفی لە نێو ژنانی ئەو شارە و دەورووبەری لێ‌کەوتووەتەوە.