لە کێبڕکێی وەرزشی لە جاکارتا، وەرزشوانانی کرماشان بوونە خاوەنی ١٢ میداڵ

15:03 - 13 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: لە ١٨هەمین کێبڕکیێ ئاسیایی ٢٠١٨، لە شاری جاکارتا لە وڵاتی ئەندۆنزی\" وەرزشوانانی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە بوارە جۆراوجۆرە وەرزشییەکاندا، ١٠ میداڵیان بە دەست هێنا.

لە ١٨هەمین خولی کێبڕکێی وەرزشییەکان لە شاری جاکارتا، وەرزشوانانی کورد، توانیان بەسەر ڕکەبەرکانیان سەربکەون و میداڵە زێر و زێوەکان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

پارێزگای کرماشان بە بەشداریی ٢٠ وەرزشوانی کچ و کوڕ، توانی ١٠ میداڵ بۆ خۆی لەو کێبڕکێیە ئاسیایییەدا بەدەست بهێنێت.

ئازادە سەیدی، فاتمە کەرەمی، محەممەد قوربانی و محەممەدئەمین نوسرەتی لە ڕشتەی وەرزشی کەبدی و حوسێن کەیهانی لە هەڵهاتنی سێ هەزار مێتری میداڵی زیڕ و نازەنین ڕەحمانی ٢ میداڵی زیو و ئەرشیا ئەڵماسی و محەممەدجەواد عەباسی لە ڕشتەی واترپلۆ لەگەڵ پوویا زەنگنە لە بەشی کاراتە میداڵی بۆڕونز بەدەست بهێنن.

لە کێبڕکێی یارییە وەرزشییەکانی جاکارتا، ١١ هەزار وەرزشوان لە ٤٥ پێنج وڵاتی جیهان بەشدار بوون و ئێران بە ٣٧٨ وەرزشوان بە بەدەستهێنانی ٢٠ میداڵی زێڕ و ٢٢ میداڵی بۆرۆنز پلەی شەشەمی بەدەست هێنا و وەرزشوانانی کوردیش لەو کێبڕکییەدا بوونە خاوەنی ١٠ میداڵی جۆراوجۆر.