لە کرماشان و لە رێوڕەسمێکدا یادی کیانووش ئاسا بەرز راگیرا+وێنە
22:21 - 26 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کوژرانی کیانووش ئاسا چالاکی خوێندکاریی کورد، لە ماڵی براکەی لە کرماشان رێوڕەسمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی رابردوو کۆمەلێک لە دۆستان، کەسوکار و بنەماڵەی کیانووش ئاسا، لە ماڵی برای کیانووش ئاسا یادی ئەو خوێندکارە کوردەیان کردەوە.
لەو رێوڕەسمەدا، کۆمەڵێک شێعری کوردی خوێندرایەوەو ژەنیارانی تەمبوریش بۆ یادی ئەو خویندکارە کوردە تەمبوریان ژەنی.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کیانووش ئاسا وێرای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی بەرێوەچوونی رێوڕەسمی یادکردنەوەی کیانووش ئاسا، بە هەوالنێری کوردپای راگەیاند؛ لە ناوەڕاستی حەوشەی برای ئەو چالاکە خوێندکارییە کوردەدا، بەشیک لە کەلوپەلە شەخسییەکانی کیانووش وەکوو (کۆڵەپشتی، پێڵاوی تایبەت بە شاخەوانی، تەمبوور) خرانە بەر دیدی ئامادەبوانی رێوڕەسمەکە.
گوتیشی، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی دوکتور کەریم سەنجابی، بەڕێوەبەرانی \"بەرەی میللی(جبهەی ملی)\"ش بەشداربوون و یادی کیانووش ئاسایان بەرز راگرت.
عەزیزی دانیشوەر ئاسا، لە کاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکەدا، نەققاشییەکی کیانووشی ئاسا، کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا کێشابوویەوە، پیشان بەشداربوونی رێوڕەسمەکەی داو وەکوو هێمای کەسایەتیی بەرزی کیانووش ئاسا لە قەڵەمی دا.
لە کۆتاییدا، بەشداربووان چوونە سەر گۆرێ کیانووش ئاسا و ئامادەبوانی سەر گۆڕی کیانووش ئاسا بەتایبەت پەیڕەوانی ئایینی یاری بە نزا کردن کۆتاییان بە رێوڕەسمەکە هێنا.
کیانووش ئاسا رێکەوتی ٢٩ی مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٢ لە کرماشان لە دایک بووەو لە کاتێکدا لە قۆناغی کارناسیی باڵای رشتەی ئەندازیاریی شیمی لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی تاران سەرقاڵی خوێندن بوو، رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٨ لەکاتی ئاڵۆزییەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماری بە زەبری چەک کوژرا.
لە کۆتاییەکانی حەفتەی رابردووشدا هێزە ئەمنییەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئیران رێگرییان لە بەرێوەچوونی رێوڕەسمێکی یادکردنەوە، کە کانوونی بارانی کرماشان رێکی خستبوو، گرت.
کیانووش ئاسا خوێندنی کارناسیی لە زانکۆی رازیی کرماشان تەواو کرد و جگە لە سەرکەوتنەکانی لە بواری زانستیدا، ئەندامی تیمی شاخەوانیی زانکۆی عیلم و سەنعەت و ئەندامی بەرەی ئاشتیی سەوزی کرماشان بوو، کە لە بواری ژینگەپاریز و مرۆڤ دۆستانەشدا چالاکیی دەنواند.
ئەم خوێندکارە بلیمەتە، لەلایەن رێکخراوی خوێندکاریی کوردستانەوە بە فەرمی وەکوو هێمای بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد دەستنیشان کراوە.