لە کاتی دابەش کردنی کانێکس هاووڵاتییەک کوژرا

13:13 - 11 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە یارمەتیدەران، خەڵکی گوندی \"سێورە هەوار\" لە کاتی دابەش کردنی کانێکس بە سەر لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی گوندی \"سێورە هەواری بانقەڵا\" سەر بە شاری سەرپێلی زەهاو، لە کاتی دابەش کردنی کانێکس بە سەر لێقەومان، بە هۆی شەڕەوە کوژرا.

شوناسی ئەو لاوە تەمەن ٢٩ ساڵە، بە ناوی \"ئێقباڵ فیرووزبەخت\" ڕاگەیەندراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو لاوە لە کاتی دابەش کردنی کانێکس بە سەر لێقەوماوان بە هۆی شەڕەوە لە کاتی دابەشکردنی کانێکس کوژراوە.

بە هۆی هاتنی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان و کوژراو و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شار و ناوچەکانی ئەو پارێزگایە و کەمی خزمەتگوزاری و بە هانا نەچوونی حکوومەت وەکوو پێویست، هاووڵاتییانی خەڵکی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان تووشی تێکچوونی باری دەروونی کردووە و ئەمە حاڵەتە نەخوازراوەکانیشی لێ دەکەوێتەوە.