لە ژێنێف كۆنفرانسێك لەسەر "مافی خوێندنی زمانی دایك لە ئێران" بەڕێوە دەچێت

14:10 - 11 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ لە ئاگادارییەكدا ئاشكرای كردووە، کونفرانسێک لەسەر \"مافی خوێندن بە زمانی دایک لە ئێران\" بۆ چەندین پسپۆڕ و کەسایەتی رێك دەخات.

بەپێی ئاگاداریی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژێنێڤ، کە نوسخەیەکی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە لە راستای پێشگیری لە تواندنەوەی زمانی دایكی نەتوەكان ئێران و پەرەدان بە زمانی زگماكی، بە هاوکاریی رێکخراوی نێونەتەوەیی گەشەپێدان و پەروەردە، وەکیلانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا و بزوتنەوەی دژی راسیسم و بۆ دۆستایەتیی نێوان گەلان ئەو کۆنفرانسە لەسەر زمانی زگماکی بەڕێوە دەچێت.

کۆنفرانسی\"مافی خوێندن بە زمانی دایک لە ئێران\" رێکەوتی31ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی لە بیست و یەکەمین خولی کۆبوونەوەکانی کومیسیونی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بنکەی سەرەکیی ئەو رێکخراوە لە ژنێڤ بۆ چەندین پسپۆڕ و کەسایەتی رێک دەخرێت کە بریتین لە: سالح ئەکین، پرۆفیسۆری زمان لە زانکۆی \"روان\"ی فەرانسە، ئۆزجان یەڵماز، مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی ژنێڤ، ناسر بۆلیدەیی، زمانەوان و نوێنەری کونگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ.