لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە پیرانشار بەڕێوە چوو
12:55 - 11 خاکەلێوه 2720
ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی پیرانشار لە ڕۆژی١٠ی خاکەلێوەدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد و چەندین نەمامیان لەو ڕۆژەدا چاند.
ئەو هەڵمەتە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە ژێر دروشمی "ژیان بەردەوامە" بەڕێوە چووه.
بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، ژینگەپارێزان خۆیان لە کۆبوونەوە بە شێوەی گشتی پاراست و لە کاتی جیاواز و دوور لە یەکتر، چوون بۆ ئەو شوێنە لە گردی نەورۆز کە چەند ساڵە ژینگەپارێزان نەمامی لێ دەچەقێنن.
لەو هەڵمەتەدا نزیک ٥٠ نەمامی گوێز، بادام و قەزوان لەلایەن ژینگەدۆستانەوە چەقێندران.