لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ١٣ کۆڵبەر بوونە قوربانی
13:31 - 19 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری مەریوان، ١٣ کۆڵبەری کورد بوونە قوربانی کە ٤ کەسیان لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارهی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، به هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ١٣کهسی کۆڵبهر، خهڵکی گوندی \"دهرهناخێ\" سهر به شاری مهریوان، که بۆ بژیوی ژیانیان ڕوویان لە کاری کۆڵبەری کردبوو، بوونه قوربانی.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لهم ڕوداوەدا ٤ کهس لەو کۆڵبەرانە که خهڵکی گوندی \"دهرهناخێ\"بوون گیانیان لهدهست داوە و ٩ کهسی دیکهش به سهختی بریندار بوون و به هۆێ سهختیی برینهکانیانەوە بۆ نهخۆشخانهی شاری سنه ڕاگوێزراون.
هەواڵنێری کوردپا ناوی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە بە ناوەکانی \"حاجی سەعید تەبەست، ئەسعەد کەریمی، مەحموود باخه و عەدنان کەریمی، ڕایگەیاند.
هەروەها ناوی ئەو کەسانەی کە لەو ڕووداوەدا بریندار بوونە و بەهۆی نالەباربوونی دۆخی جەستەییان بۆ نەخۆشخانەی شاری سنه ڕاگوێزراون بە ناوەکانی \"عەبدوڵڵا ڕەسوڵی، ئازاد یاسەمەنی، مەحموود نادریان، عەبدوڵڵا باخە، ئومید باخە، شۆڕش ڕەبانی، واحید شەریفی، ئەحمەد تەبەست و سۆران ئەلەنگوون ڕایگەیاند.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی \"سەلام حافزی\" لە ناوچەی ئالانی سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت ئێران کوژرا.
ساڵانە لە شارە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران دەیان کۆڵبەری کورد کە بۆ بژیوی ژیان ڕوو لە کاسبیی کۆڵبەری دەکەن، بە هۆی ڕووداوگەلی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، سەرما و سەخڵەتی و ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن.
بەهۆی نەبوونی هەلی کار و کارخانە و کارگەی بەرهەمهێنان لە شارەکانی کوردستان هاووڵاتییانی کورد، بە ناچاری ڕوو لە کاسبیی پڕ مەترسیی کۆڵبەری دەکەن.