لە چارەنووسی کرێکارێکی کورد هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

20:33 - 27 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی کریکارێکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی کرێکارێکی نانەوایی بە ناوی \"سدیق سەیفی\" خەڵکی شاری دیواندەرە، ناڕوونە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی گەلاوێژ، هێزە ئیتلاعاتییەکان، هێرشیان کردە سەر نانەوایی شوێنی کاری ئەم کرێکارە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

ئەو کرێکارە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سدیق سەیفی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێ ئاکام، ماوەتەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.