لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی یارسانی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە
14:01 - 15 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنیی یارسانی و دانیشتووی شاری کەرەج، کە ماوەی دوو مانگە دەسبەسەر کراوە، هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی یەکێک لە پەیڕەوانی ئۆڵی (آیین) یارسان بە ناوی \"سەید پەیمان پەدروود\" دانیشتووی شاری کەرەج، پاش دوو مانگ لە دەسبەسەر کردنی چارەنووسی هەتا ئێستە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
ئەو چالاکە یارسانییە، هەتا ئێستە لە \"دەستپێڕاگەیشتن بە تەلەفۆن\" و \"چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی\" بێبەری بووە، هەروەها هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی وەپاڵدراوی سەید پەیمان لە بەردەستدا نییە.
کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنیی یارسان، بە پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە: \"ئەو چالاکە یارسانییە مانگی بەفرانبار دەسبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی لە ڕێگای سەرچاوە نافەرمییەکانەوە، لە ڕەوتی دەسبەسەر کردنی ناوبراو ئاگادار بوون\".
ناڕوون بوونی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە یارسانییە، نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.
پێشتریش، ئەو چالاکە یارسانییە، چەندین جار بە هۆی داکۆکیی لە مافی یارسانەکان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.