لە پێکدادانێکدا لە ناوچەی رەبەت ٢ چەکداری ‌هێزەکانی سپای پاسداران کوژران

22:24 - 29 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی پێکدانێکی چەکداری لە نێوان دەستەیەک چەکداری نەناسراو و هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ٢ کەسی سەربە سپای پاسداران کوژران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ لە بەرزاییەکانی چیای \"نێو کێل\" و \"هەڵاڵاویە\" لە پشت گوندی \"مێرگە پیرکێ\" ناوچەی رەبەت شەڕ و پێکدادانی چەکداری هاتۆتە ئاراوە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا ٢ کەسی سەربە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەناوەکانی حه‌مه‌خان و كامیل شه‌مسی كوڕی حاجی ئه‌حمه‌دی نێزێ کوژراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە،هیچ لایەن ناوەندێکی حکوومەتی و نیزامیی ئێران هەواڵی کوژرانی ئەو ٢ کەسەی پشت‌راست نەکردۆتەوە.