لە پێوەندی لەگەڵ كۆنفرانسی پراگ بەیاننامەی ژمارە ٢ بڵاو كرایەوە

18:34 - 5 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: بەیاننامەی ژمارە ٢ لە پێوەندی لەگەڵ كۆنفرانسی پراگ لەلایەن \"كەمپەینی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی و مافی دیاریكردنی چارەنووس\"ەوە بڵاو كرایەوە.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە لەلایەن خودی كەمپەینەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

ئەو باس و گەنگەشانەی كەلە میانەی كۆنفرانسی پراگ روویاندا، رەخنەی هەژمارێكی زۆر لە چالاكانی سیاسی و مەدەنیی لێكەوتەوە و هەر ئەوەش بووە هۆكاری دەسپێكی هەڵمەتێك روو لە حیزبە سیاسییەكانی كوردستان، كە تێیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو مەسەلە دەرببڕدرێ.

هەڵمەتێك كە لەلایەن چالاكانی سیاسی و مەدەنیی كورد، پێشوازییەكی بەرفراوانی لێكرا
بێشك، ئامانجی ئەو رەخنە و ناڕەزایەتی دەربڕینانە، دوژمنایەتی شەخسی لەگەڵ حیزبە كوردییەكان نیە و نابێ. حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە مەیدانی تێكۆشانی سیاسی و داكۆكی لە مافە رەواكانی گەلی كورد، بێگومان دەستكەوتگەلێكیشیان هەبووە و هەر بۆیەش جێگەی رێزن، بەڵام ئەوەی كە دیارە و هەر جار ناجارێك خۆی دەردەخا و تێچوویەكی زۆری بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی كوردی هەبووە، نەبوونی بەرنامەیەكی روون و نووسراو، سەرنج نەدان بە راستییەكانی كۆمەڵگای كوردستان و تێنەگەیشتن و نەناسینی بە رادەی پێویست و هەروەها نەبوونی یەكگرتوویی ئەو لایەنانە لە چوارچێوەی بەرەیەكی یەكگرتووە كە لەم ساڵانەی دواییدا، پەرەی زیاتری بەو ئاڵۆزییانە داوە و بۆتە مایەی لێك تێنەگەیشتنی لایەنە سیاسییەكان و ئەمەش خەسارێكی دوو قاتی بۆ بزووتنەوەكەمان لێكەوتۆتەوە.

بۆ تێپەڕبوون لەو كۆسپ و كێشانە و گەیشتن بە پلانێكی داڕێژراو، هەمەلایەنە و نەتەوەیی، پێویستە خوێندنەوەیەكی نوێمان بۆ ئەو چەمكانە هەبێت كەلە پانتایی بەرخۆدانی سیاسیدا هەن. بە شێوەیەك كەلە رێگەی ئەم یەكەوە، بە پلاتفۆڕمێكی روون و ئاشكرا بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجە نەتەوەییەكانمان هەنگاو بنێین. بۆ ئەم یەكەش پێویستە، شیكردنەوەیەكی نوێ بۆ ئەو چەمكانە بكەین كەلە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و ئێران بوونیان هەیە و پێناسەی روون و گشتگیر بكەینە بنەما بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەكانمان و بەم شێوە بچینە ناو گۆڕەپانی خەباتی سیاسی.

گرینگی و پێداگری لەسەر ئەو خاڵانەی كە لەژێرەوە باسیان لێدەكرێ، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێرانییەكان پێویستە:

١ ـ ناسین و بە فەرمی ناسینی پێكهاتە نەتەوەییەكان: وڵاتێك كە ئەمڕۆ ناوی \"ئێران\"ی لێنراوە، شتێكی هەمیشەیی نەبووە و نابێ. ئەو یەكە جوگرافیاییە لە كۆمەڵێك گرووپی نەتەوەیی و زمانی پێكهاتووە كە هەر یەك جوگرافیای دیاریكراو و تایبەت بە خۆی هەیە. هاوتەریب لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی كە هەتا ئێستا هاتۆتە ئاراوە، ئەو یەكە جوگرافییە بەردەوام لە حاڵی گۆڕانی مەزندا بووە و لە سەردەمانێكی تایبەت گەورەتر یان بچووكتر بۆتەوە. هەنگاوی یەكەم بۆ لە یەك تێگەیشتن و رۆیشتن بەرەو دێمۆكراسی، دان پێنان بەو مەسەلە و ناسینی پێكهاتە نەتەوەییەكان و بە بنەمادانانی ئەوانە. ناسنامەی ئێرانی و زەقكردنەوەی چەمكێك بەناوی \"نەتەوەی ئێران\" و بە بنەمادانانی یەكپارچەیی خاكی وڵات و پیرۆزكردنی ئەو مەسەلە دژایەتی تەواوی لەگەڵ چەمكە دنیاداگرە بەشەر دۆستانەكان هەیە و دژ بە راگەیەندراوی جیهانیی مافەكانی مرۆڤیشە كە بە یەكێك لە بەنرخترین بەرهەمەكانی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار. نموونەی هەرە بەرچاوی ئەو مەسەلە ئیتالیای فاشیستی و ئاڵمانی نازی لە شەڕی جیهانی دووهەمە.

٢ ـ مافی دیاریكردنی چارەنووس و بە فەرمی ناسینی: دیاریكردنی چارەنووس، مافێكی بنەڕەتییە كە بێ قەبووڵ كرانی مافەكانی‌تر بە تەواوی نایەنەدی. دیاریكردنی چارەنووس تەنیا بڕگەیەك نیە، بەڵكوو گرینگترین برگە لە مژارگەلی پێوەندیدار بە \"مافەكانی مرۆڤ\" دایە و پێشمەرجی سەرەكی بۆ مسۆگەربوونی سەرجەم ئازادی و مافە تاكەكەسییەكانە. بەم هۆیە كە تاریف و پێناسەكردنی ئەو چەمكە، دنیاگرە، دەبێ گەلی كورد و نوێنەرانی ئەو گەلە و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و چالاكانی سیاسی و مەدەنی سەربەخۆش، ئەو خاڵە بكەنە بنەمای كاری هاوبەش. قەبووڵ كردنی ئەو بڕگە، خۆی لە خۆیدا، دەتوانێ یارمەتیدەری چارەسەری كێشەكان بێ و بێ قەبووڵ كردنی ئەو بڕگە، ئاخافتن لەسەر دێمۆكراسی و پابەندبوون بە مافەكانی مرۆڤ لە قسەیەكی پووچ زیاتر نیە.

٣ ـ رێفراندۆم و گەڕانەوە بۆ دەنگی هاووڵاتییان: ئەم یەكە بنەما و بنیاتی هەرچەشنە دەسەڵاتدارییەك، خواست و ئیرادەی گەلە و باشترین شێوەشە بۆ دەستەبەركردنی گەڕانەوە بۆ دەنگی هاووڵاتییان كە تێیدا گەل یان نەتەوە، بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن و بژاردەی خۆیان دیاری دەكەن. لەم بارەوە دەبێ، حیزب و لایەنە سیاسییە كوردییەكان بۆ مسۆگەركردنی داخوازیی خەلكی كوردستان، بە پێداگری لەسەر مافی دیاریكردنی چارەنووس لە رێگەی گەڕانەوە بۆ دەنگی هاووڵاتییان و ئەنجامی رێفراندۆم بكەن.

سەبارەت بە رێفراندۆم كە ئێرانییەكان، ئەو مەسەلە بە هەڵبژاردنی ئازاد و سەرانسەری لە سەرجەم ئێران گرێ دەدەنەوە هەڵەیەكی جیددی هەیە. ئەگەر بێت و پێكهاتە نەتەوەییەكانی ئێران و مافی دیاریكردنی چارەنووس قەبووڵ بكرێت، ئەوە ئەو پێكهاتە نەتەوەییانەن كە دەبێ لە جوگرافیایی خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن. كەوایە ئەنجامی رێفراندۆمێكی لەم چەشنە، لە سەرانسەری وڵات داوایەكی بێ مانایە. نموونەی لەم چەشنە لە كۆزۆڤۆ، سوودانی باشوور، سكاتلەند، كێبێك و كاتالان بینراوە و گەلانن كە دەبێ بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەین نەك باقی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە.

فێدراڵیزم: فێدراڵیزم لە بنیاتدا، شێوەیەك لە بەرێوەبەرییە كە تێیدا دەسەڵاتی وڵات دابەش دەكرێ. بێشك ئەو شێوە لە بەرێوەبەرایەتییە، لە بەروارد لەگەڵ شێوازەكانی‌تر كۆمەڵێك قازانج و لایەنی پۆزەتیڤی هەیە و ئیمكانی بەشداریی هاووڵاتییان لە چارەنووسی خۆ و دەسەڵاتدا زیاتر دەكات، بەڵام ناكرێ وەك تاكە رێگەی مافی دیاریكردنی چارەنووس و خواستی گەلی بزانرێ.

جەختكردنەوە و نیشاندانی فیدیراڵیزم وەك تاكە رێگە، هەڵەیەكە كە نابەخشرێ و مومكینە خەساری بەدواوە بێت. ئەوەی كە بۆ گەلی كورد گرینگە پێداگریی لەسەر مافی دیاریكردنی چارەنووسە و ئەنجامی رێفراندۆمە كە دەتوانێ باشترین شێوە بۆ گەیشتنی ئەو گەلە بە داخوازییەكانی بێت. جەختكردنەوە لەسەر فیدراڵیزم و نیشاندانی وەك دوا بژار، رێگە لە ئیرادەی راستەقینەی گەل دەگرێ. بێشك حیزبەكان دەتوانن مافی دیاریكردنی چارەنووس بە خودموختاری یا فیدراڵیزم یا شێوازی‌تری لەم چەشنە لە بەرنامەكانیاندا بگونجێنن، بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە گەلی كوردە كە بڕیار دەدا ئەو مافە لە چوارچێوەی دەوڵەت ـ نەتەوە، یەكەیەكی خودموختار یان شێوازێكی دیكە بێنێتە دی.

كەمپەینی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی و مافی دیاریكردنی چارەنووس
٢٤/١١/٢٠١٢

ناوی ئەو كەسانەی كە هەتا ئێستا ئەم بەیاننامەیان واژۆ كردووە بریتین لە:
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان – ئورووپا
دیاكۆ شێخ ئاقایی
دیلان سەعیدی
ئاوات عەلیار
رۆیا تلووعی
مەنیژە میرموكری
ئیبراهیم جەهانگیری
ئەسمەر میعماری
هیوا پەناهی
كەماڵ حاج محەممەدی
جەهانگیر عەبدووڵاهی
ئاسۆ پیرۆتی
ئومید حوسەینی
فوئاد فەتاحی
میدیا بایەزیدپوور
مەحموود شەریفی
ئیبراهیم قەزاق
تووران زەندی
مەهین شوكروڵاپوور
محەممەد محەممەدی
شلێر شبلی
جەوهەر میراودەلی
هێمن ئاژەند
عەلی قادری
هەمزە ئاگووشی
شەهین بایەزید پوور
گەلاوێژ ماوەرایی
شۆڕش بێهرووزی
سمكۆ عوسمانی
عەممار گوڵی
یاسر گوڵی
عامر گوڵی
عارف سەلیمی
ئەمیر بابەكری
محەممەد رەشید
موراد ئەحمەدی
سووركێو زەكی
سۆران شێرزاد
داوود ئازادفەڕ
ئاوات مەولانی
مەجید عەبدووڵاپوور
شاهۆ حسەینی
هیوا محەممەد رەش
عەلی شەهدی
سیاوەش گودەرزی
محەممە ئەمی حەمزە
پەرویز محەممەدی
رەحمان ونووس
جەماڵ نەجاڕێ
سەعید ساعیدی
محەممەد خوسرەوی
فەرشید محەممەدی
فەهیم حەبیبی
عەزیز جەمیپوور
عەلی ندائازەر
كەماڵ ئافەرین
جەمشید بەهرامی
بەهرام مورادی
محەممەد فرووتەن
شاخەوان عەزیزی
شۆڕش سوڵتانی
ئالان كامووس
ئاسۆ بۆكانی
كامبیز موستەفازادە
سوڵتان دایمە
ئاسۆ خەیات
قادار محەممەد گوڵ
نچیروان خوسرەوی
بێهزاد نەقیب
ئەمین خەواڵە
ئەمیر سەجادی
ئارش پەناهجوو
عارف نادری
ئارتیما محەممەدی
ئایدین گوڵی
ئازاد رەزایی
شاهۆ بەیگزادە
بێهزاد خۆشحاڵی
گارسیا نووربۆزا
هادی فەرجی
هێمن ئالانی
جەمیل ئەحمەدی
كاروان مەهابادی
موحسین كەریمزادە
مورتەزا ناسرزادە
نەوید محەممەدی
پێشەوا عەلیپوور
رێبین رەحمانی
سیروان ساڵحزادە
وێرۆنیكا گۆمێز
وریا تاسە
محەممەد ئەلیاسی
ئەوین ئەمیری
هێما بیشەیی
ئارمان ماد
مەجید عەلیپوور
فواد رەزەوی
ئەنسار ساڵحی
ئیدریس ئەمینی
هەڵۆ جانانی
ناسر ئەحمەدپوور
هیوا ئازەری
هەڵگورد ئیلامی
سامان جیان
عەلی ئیلامی
سیامەك وەكێڵی
یادگار یوونسی
هیوا كوردستانی
سامان فەقێ نەبی
شێركۆ جەهانی ئەسڵ
مەزدەك فەتحی
مەسعوود فەتحی
مەهدی قەرەداغی
دلیر ئیسكەندەری
شاخەوان عەلیپوور
رەسووڵ رەسووڵزادە
فەخرەدین ئامێدیان
سەباح سەعدی
ژیان سادقی
شەهرام كەمانگەر
عەبدووڵا حەسەنزادە
تاهیر قاسمی
مەریوان كوردستانی
محەممەد چاوشین
محەممەد وەیسی
جەعفەر بابلی
محەممەد ئەحمەدپوور
فەراز فەرزین
فرزاد بەختیاری
وریا ساڵحزادە
مەهدی سەربازی
عەلی بالكی
هیوا زەكەریایی
هەڵاڵە قازی
ئەحمەد سەفا
فەرشاد نووری
ناهید رەشیدیان
محەممەد خوسرەوی
ئارام شوانی
حەكیم تەمیل
حامێد میلی
جەعفەر نەسرەدین
حەسەن ساڵحی
یووسف رەحمانی
محەممەد ئەحمەدی
ئیسماعیل ئەمین عەشایری
خالق شەریفی
یووسف رەحمانی
سوڵتان دیمە كۆیە
ئاام محەممەدیان
ئومید ساجدی
كەبیر مورادخان
شۆڕش هەڵگورد
ئازاد موكری
جەمشید ئاریانا
ئازاد محەممەدزادە
كاوە محەممەدیان
سابر عەبدووڵازادە
ئازاد كوردی
نژاد ساڵحی
موستەفا موستەفازادە
محەممەد خادمیانی
فەرشاد ئیبراهیمی
ساكار عەبدووڵازادە
كاوە سوور
ژیلوان حەسەنپوور
كەرێم شێخانی
قادر حسەینی
كاردۆ كاوە
كاوە رۆژهەڵات
ئازاد حسێنزادە
گوڵاڵە كەمانگەر
حامید ئەهورا
جەواد حەیدەری
عەلی قادری
ئومید موستەفاپوور
هێرۆ مەولوودی
فاروق كەریمی
تاها حەسەنیانی
ژیكان ئالانی
نزار كوێستانی
شەرارە ئێرانی
سروە شەباهەنگ
یوسف رەحمانی
كەیوان شێرزاد
پەروین شەكووری
فەتاح باریكی
شاهۆ بەیگزادە
دلاوەر رەحیمی
سوهراب رەحمەتی
ناسر فەتحی
داوود غەفاری
بەختیار دەروێشی
كامبیز موستەفایی
ئارام ئیبراهیم خاس
شاناز قورئانی
ئیبراهیم خزری
ئەفسانە بەهەشتیزادە
جەعفەر بابوولی
چیا عەلیپوور
عەلی رازدار
ئیبراهیم خزری
حسێن حەسەنزادە
سارۆ خوسرەوی
ئارش زەمانی
محەممەد فەقێعەلی
ئیسماعیل حسەینپوور
ئەمیر ساڵحپوور
هێمن بایەزیدی
سیروان پوورئەحمەدی
سۆران پوورئەحمەدی
نامۆ رۆستەمزادە
نیما قوربانی
محەممەد سەیدئیبراهیمی
شەهناز غوڵامی
زینەب ئیلخانی
سیمین نەسروڵاهی
محەممەد جەمشیدی
تابان سكایا
ئیبراهیم خزری
خالق مەنافی
بێهزاد نەقیب
فەخرهدین عەمیدیان
دانا رۆستهمی
تاهیر پووردڵ
پەرویز محەممەدی
رێبوار كەریمی
تهیمور محەممەدی
ئالان كامۆس
سەركەوت بەهرامی
ئەزیز تاجیك
مەهدی سەربازی
بێهنام یوونسی
سەلام عەلیپور
هاورێ مەولودی
رۆژان رۆژهەڵاتی كوردستان
ئەنوەر عەباسی
رۆزە حوسێن‌پەناهی