لە پیرانشار ئیدارەی برق کیشەی بۆ هاووڵاتییان ساز کردووە

19:13 - 15 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی برقی شاری پیرانشار بۆ راکیشانی بەرقی ماڵان تەنانەت پارەی دانانی دارتێلەکانیش لە هاووڵاتییان وەردەگرێت.

بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی برقی شاری پیرانشار لە گەڕەکەکانی \" کۆی خەیام، برادەران و ئامانج\" لەبری دانانی هەر دارتێلێک بە مەبەستی راکیشانی بەرق بۆ هاووڵاتییان بڕی ١٥٠ هەزار تمەن پارە وەردەگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لە کاتێکدا ئیدارەی برقی شاری \"10042.jpg\"
پیرانشار ئەو پارەیە لە هاوولاتییان دەستێنێ کە بۆ دانی ئیمتیازی برقی لە هەر ماڵێک بڕی ٢٠٠و پێنج هەزار تمەن پارە بە ئیدارەی برق دەدرێت.

ئەو سەرچاوەیەی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی برقی پیرانشار هەڕەشەی لە هاوولاتییان کردووە لە ئەگەری نەدانی ئەو پارەیە، هەر هاووڵاتییەک جیا لەوەی کە بڕی ٥٠٠ هەزار تمەن جەریمەی لێ دەستێنرێ، رادەستی دادگاش دەکرێت.