لە پیرانشار كۆلبەرێكی كورد لە سەرما رەق هەڵات
16:17 - 9 خاکەلێوه 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد لە حەوتەمین رۆژی ساڵی تازەدا، لە كاتی كۆڵبەریدا بەهۆی زریان و سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مستەفا ریماس كوڕی مەلا موراد و خەڵكی ئاوایی \"دەلاوان\"ی سەر بە پیرانشار لە یەكێك لە چیاكانی ئەو ناوچەیە بە ناوی \" كانی خودا\" بەهۆی سەرمای لە رادەبەدەر گیانی لەدەست دا.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە پیرانشارەوە رایگەیاند، مستەفا ریماس بە مەبەستی دابین كردنی پێداویستی بۆ بژێوی ژیان، پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری هەڵبژاردبوو.
دیاردەی كۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان، ساڵانە گیانی دەیان هاووڵاتیی كورد دەستێنێ.
خەڵكی ئەو ناوچانە بەهۆی نەبوونی كارێكی شیاو، روویان كردۆتە گواستنەوەی كەلوپەلی وەكوو، كریستاڵ، ئارایشی و ناوماڵ، و لە هەمبەر ئەو كارەدا حەقدەستێكی زۆر كەم وەردەگرن.
دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هۆكارە سەرەكییەكانی گیان لەدەست دانی كۆڵبەرانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانە.

بەپێی یاسای شێوەی بەكار هێنانی چەك لەلایەن نیزامییەكانەوە، دەستڕێژ بۆ سەر كاسبكاران و كۆڵبەران بەپێچەوانەی ئەو یاسایانەیە
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە پیرانشارەوە رایگەیاند، مستەفا ریماس بە مەبەستی دابین كردنی پێداویستی بۆ بژێوی ژیان، پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری هەڵبژاردبوو.
دیاردەی كۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان، ساڵانە گیانی دەیان هاووڵاتیی كورد دەستێنێ.
خەڵكی ئەو ناوچانە بەهۆی نەبوونی كارێكی شیاو، روویان كردۆتە گواستنەوەی كەلوپەلی وەكوو، كریستاڵ، ئارایشی و ناوماڵ، و لە هەمبەر ئەو كارەدا حەقدەستێكی زۆر كەم وەردەگرن.
كۆڵبەرانی كورد لە حاڵەتی بێ دیفاعدا دەبنە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەكان