لە وەرزی پاییزدا ژمارەی كۆڵبەرانی بریندار گەیشتە 11 كەس
15:29 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەی پیراشار بوونە ئامانجی تەقەی هێزە ئینتزامییەكان.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پیرانشار، ژمارەیەك لە كۆڵبەرانی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتنزامییەكانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بە ناوی \"عەبدوڵڵا كوڕانی\" خەڵكی مەهاباد بە توندی بریندار بووە.
ئەو هێرشە بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد لە شوێنێك بە ناوی \"كانی زەرد\" لە ناوچەی \"بەری مێرگان\"ی سەر بە پیرانشار رووی داوە.
عەبدوڵڵا كوڕانی، بە هۆی قووڵیی برینەوە براوەتە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد و لەژێر چاوەدێریی پزیشكی دایە.
لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە 11 كۆڵبەری سەرسنوور بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانەوە بریندار بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە هەتا ئێستا 20 كۆڵبەری دیكەی كورد بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانیان لێئەستێنراوە.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.
دیاردەی كۆڵبەری لە سنوورە شاخاوییەكانی كوردستان، بە یەكێك لە كارە پڕ مەترسییەكان دێتە ئەژمار و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە هۆی بێدەرەتانی و دەسكورتی و نەبوونی پیشەیەكی تەندرووست بە ناچاری روو دەكەنە ئەو كارە مەترسیدارە.
وێنە : میهر