لە ورمێ كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە تەقەی راستەوخۆ گیانی لێ ئەستێنرا
14:19 - 16 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: شەوی پێشوو كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی گوندێكی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێنراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"ئومێد ئەحمەدی\" تەمەن ٢٢ ساڵ، كوڕی سەلیم و خەڵكی گوندی \"دێرێ\" و دانیشتووی گوندی \"ولندە\"ی سەر بە شاری ورمێ شەوی سێشەممە رێكەوتی ١٥ لەسەر ١٦ی خەزەڵوەر لەسەر سنوور لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا ١٣ كۆڵبەری كورد كوژراون و ٩ كۆڵبەری دیكەش بریندار بوون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.