لە ورمێ فرۆشتنی جامەدانەی كوردی قەدەغە كرا
18:21 - 26 رێبەندان 2711
كوردپا: لەلایەن ئیدارەی ئەماكن و تەعزیراتی شاری ورمێ لە بڕیارێكدا بە هەموو دووكانی كۆتاڵ فرۆشەكانیان راگەیاندووە نابێ لەمەوبەدوا جامانەی كوردی بفرۆشن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە ورمێ، ئیدارەی ئەماكن و تەعزیرات لە بڕیارێكدا رایانگەیاندووە دووكانداران بە هیچ لەونێ بۆیان نیە جامەدانەی کوردی بفرۆشن.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە دریژەدا ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو بڕیارە لە حاڵێك دایە كە گەلێك خەڵكی بێكار لە رێگای دەست فرۆشییەوە سەرقاڵی فرۆشتنی جامەدانە و پێچ و كڵاوی كوردین كە ئەو بڕیارە بۆتە هۆی ناڕەزایەتییان.
هەروەها ئیدارەی ئەماكنی سەر بە هێزی ئینتزامی بە بەرگدوورەكانی كۆڵانی \"خومەینی و مەركەزی\"یان راگەیاندووە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە جلی كوردی بدوورن و ئەم بڕیارەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی زۆرێك لە خەڵك و بەتایبەت بازاڕیان و سینفی بەرگدوور و كۆتاڵ فرۆشەكانی ئەو شارە.
هەر لەم پێوەندییەدا پێشتریش بەرپرسانی حەراسەت و ئەمنیەتی زانكۆی پەیام نووری ورمێ بە خوێندكارانی كوردیان راگەیاندبوو كە بۆیان نیە بە جلوبەرگی كوردییەوە بێنە ناو زانكۆوە.
شاری ورمێ یەك لەو شارە فرە پێكهاتەیی و نەتەوەییانەیە كە نەتەوەكانی كورد، تورك و پێڕەوانی ئایینزاكانی وەك: ئاشووری، ئەرمەنی و مەسیحی تێدا نیشتەجێن.