لە ورمێ زیاتر لە 60 هاووڵاتیی كورد دەستبەسەر كران
19:32 - 14 بەفرانبار 2711
كوردپا: رێكەوتی 13ی بەفرانباری 1390 هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران زیاتر لە 60 هاووڵاتیی كورد كە لەبەردەم كونسوولگەریی توركیە لە شاری ورمێ كۆ ببوونەوە، دەستبەسەر كردووە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 13ی بەفرانبار هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی تاران لە ورمێ هێرشیان كردۆتە سەر كۆبوونەوەی هاووڵاتییانی كورد كە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە كوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنیی كورد لە شرناخی توركیە وەڕێیان خستبوو، زیاتر لە 60 كەسیان قۆڵبەست كردووە.
دەستبەسەر كراوەكان كە زۆربەیان خوێندكار بوون دواتر بۆ گرتنگەی هێزی ئینتزامی راگوێزراون.
سەر لە بەیانیی رێكەوتی 8ی بەفرانباری 1390 و لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد لە گوندەكانی \"رۆبۆسكی و بێژە\" لە پارێزگای شرناخی توكیە زیاتر لە 35 هاووڵاتیی مەدەنیی كورد كوژران و كۆمەڵێكی دیكەش بریندار بوون.
ئەرتشی توركیە رایگەیاندووە كە ئامانجی لەو هێرشە گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بووە.
پاش ئەو رووداوە كۆمەڵێكی بەرچاو لە پارت و لایەنە سیاسییە كوردییەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی ئەو كارەیان مەحكووم كرد و لە هێندێ شوێن خۆپشاندان بەڕێوە چوو.