لە كوردستانی ئێران، جلوبەرگی كوردی بۆتە ئامرازی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی مەجلیس
19:59 - 6 رەشەمه 2711
كوردپا: بە دەسپێكی پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنی نوینەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، كەڵك وەرگرتن لە بایەخەكان بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی هاووڵاتیانی كورد رووی لە زیاد بوون كردووە.
پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە شار و گوندەكانی رۆژئاوای ئێران پێی ناوەتە قۆناغێكی نۆێوە.
پاڵێوراوەكان بە لەبەر كردنی جلوبەرگی كوردی و بڵاو كردنەوەی مۆسیقای كوردی و كەڵك وەرگرتن لە هەستی ناسیۆنالیستیی هاووڵاتییان دیانهەوەێبە مەبەستی وەرگرتنی دەنگەكانیان، سرنجیان رابكێشن.
لە پارێزگای ئیلام بە بڵاو كردنەوەی سكە لە نێوان عەشیرەت و تایفەكاندا هانیان دەدەن كە بیهێننە سەر سەندووقەكانی دەنگدان.
لە هەر چوار پارێزگای كوردستانی ئێران سەرجەم 218 كەس ئەئیدی سەلاحییەت كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا، زۆربەی حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامە هەڵبژاردنیان بایكۆت كردووە و داوایان لە خەڵكی كردووە كەلە هەڵبژاردندا بەشداری نەكەن.