لە كوردستانی توركیە لە ٩ مانگدا ٢٦٩٣٩ حاڵەتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ تۆمار كراوە
18:37 - 17 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیە ـ ئامەد راپۆرتێكی لەبارەی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ٢٠١٢ی زایینی لەو هەرێمە راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیە ـ ئامەد (IHD) كە ماڵپەڕی لێڤین پرێس بڵاوی كردۆتەوە، لە ماوەی ٩ مانگدا ٢٦ هەزار و ٩٣٩ حاڵەتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە كوردستانی توركیە تۆمار كراوە. IHD بڵاوی كردۆتەوە، رێژەی ژیان لەدەستدان لەناو شەڕەكاندا رووی لەزیاد بوون كردووە. هەروەها لە راپۆرتەكەدا گرینگییەكی تایبەت دراوە بە مانگرتنی زیندانییان.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیە ــ ئامەد لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی ٩ مانگی ئەمساڵی لەسەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە كوردستانی توركیە بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد. لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری ئەنجوومەنی IHD بۆ كوردستانی توركیە \"شەوكەت ئادەمیر\"، لێپرسراوی IHDی ئامەد \"راجی بیلیجی\" و بەڕێوەبەرانی تری كۆمەڵەكە ئامادەبوون.
بەرلە خوێندنەوەی راپۆرتەكە لێپرسراوی IHDی ئامەد \"راجی بیلیجی\" وتەیەكی پێشكەش كردووە، راجی وتوویەتی: \"ئێمە لە هەلومەرجێكی نالەباردا ئەم راپۆرتە ئاشكرا دەكەین، لە دۆخێك داین كە لە سەرتاسەری توركیە زیندانیان لەپێناو مافە رەواكانیان لە مانگرتن دان. لە ماوەی ٩ مانگی دواییدا بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو تەشەنەسەندنی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ بەدی دەكرێت.
بیلیجی دەست نیشانی كردووە كە حكوومەتی توركیە هیچ هەنگاوێك بۆ راگرتنی ئەو خوێنە هەڵنەهێناوە و وتیشی:\"پێویستە بەرلە هەموو شتێك حكوومەت دەست بە دیالۆگ و دانوستان بكات، پێویستە ئیزن بدرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندكراو PKK چاوی بە پارێزەرەكانی بكەوێت و سەرجەم داواكارییەكانی زیندانیان لەبەرچاو بگیرێن\".
ناوبراو ئاماژەی بە مانگرتنی زیندانیانیش كرد كە زیندانیانی مانگرتوو ٥٦ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و وتی: \"ئەمڕۆ لە سەرجەم زیندانەكاندا زیندانییان جەستەی خۆیان داوەتە بەر مردن، لەلایەكیترەوە خەمساردی و بێدەنگیی حكوومەت بەردەوامە، راشیگەیاند، بەو بێدەنگییە كێشەكە چارەسەر نابێت، ئێمە دەڵێین چی دەبێت با ببێت داخوازییەكانی زیندانیان داخوازی مرۆییانەن\".
نوێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی توركیە ـ ئامەد IHD راپۆرتی (٩) مانگی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤی كوردستانی توركیەی بەم چەشنە ئاشكرا كرد:
ـ كوژراو و بریندارەكانی هێزە سەربازییەكان لە شەڕەكاندا: ٢٠٠ كوژراو، ٣٨٥ بریندار.
ـ ئەو چەكدارانەی PKK كەلە شەڕەكاندا ژیانیان لەدەست داوە و برینداربوون: ١٩٣ كوژراو و ٩ بریندار.
ـ كوژرانی هاووڵاتیی مەدەنی كە بكوژەكانی دیار نیە: ٣٥ كەس كوژراو و ١٦٥ کەسیش بریندار.
ـ كوژرانی گوماناوی: ١٧ كەس.
ـ كوژران لە ئەنجامی هەڵە و پشتگوێ خستن: ٢٣ كوژراو و ٣ بریندار.
ـ خۆكوشتنی سەرباز و پۆلیس: ٥ كەس گیانیان لەدەست داوە و هەروەها (٤) كەسی دیكەش لە مەرگ رزگاریان بووە.
ـ خۆكوژیی ژنان: ٢٢ كەس گیانیان لەدەست داوە و ٥ كەسی دیكەشیان لە مەرگ رزگاریان بووە.
ـ خۆكوژیی پیاوان: ٢٨ كەس گیانیان لەدەست داوە و ١٤ كەسی دیكەش لە مەرگ رزگاریان بووە.
ـ خۆكوژیی منداڵان: ١٢ منداڵ گیانیان لەدەست داوە و ٤ منداڵی دیكەش لە مەرگ رزگاریان بووە.
ـ دەستبەسەر كردن: سەرجەم ٣١٧٧ كەس قۆڵبەست كراون.
ـ زیندانی كردن: ١١٦٢ كەس حوكمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
ـ كۆی گشتیی: ٢٦.٩٣٩ حاڵەتی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ ئەنجام دراون.