لە كوردستانی توركیە، 32 بەرپرسی شارەوانی لە زیندان دان
21:28 - 19 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لەلایەن دەزگای قەزایی توركیەوە لێپرسراوی شارەوانیی \"كانیڕەش\" لە كوردستانی توركیە، سزای زیندانیی بۆ بڕایەوە و ئێستا سەرجەم 32 لێپرسراوی شارەوانی لە زیندان دان.
ماڵپەڕی رووداو نێت بڵاوی كردەوە، \"فەرید چەلیك\" بەرپرسی شارەوانیی ناوچەی \"كانیڕەش\" لە كوردستانی توركیە، لە چەند رۆژی رابردوودا بە تۆمەتی هاوكاری كردنی پەكەكە و كردنی رێكخستنی نایاسایی، لەلایەن دەزگای قەزایی توركیەوە سزای زیندانی كردنی بۆ بڕاوەتەوە.
ماڵ لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 32 بەرپرسی شارەوانی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانی توركیە بە تاوانی جۆراوجۆری وەك هاوكاری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) و رێكخستنی نهێنی دەستبەسەر كراون و ئێستا لە زیندانەكانی توركیە دان.
لە ئەنجامی شەپۆلی دەستبەسەر كردنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (BDP)لە ناوخۆی توركیە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا لە شار و شارۆچكە جیاجیاكان، زیاتر لە 8 هەزار كەس و ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و چالاكانی سیاسیی كورد دەستبەسەر كراون، كە لەناویاندا 31 سەرۆك شارەوانی و 6 پەرلەمانتاری كورد لە زینداندا راگیراون.
لەلایەكی دیكەشەوە له ناوچهی \"جهیلان پهنار\"ی شاری روحا 39 هاووڵاتی کهله ساڵی 2009 لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتندا بەسداریان کردبوو، ههرکام یهک ساڵ و شهش مانگ سزای زیندانیان بۆ براوهتهوه کە سەرجەم ٥٨ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.