لە هەولێر ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بۆ سێ ژنە شاعێر ساز دەكرێت

16:36 - 22 رەشەمه 2711
كوردپا: یەكیەتیی نووسەرانی كورد (لقی هەولێر)، ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە ساز دەكات كە تێیدا سێ ژنە شاعێری كورد، تێكستی نوێی شێعریی خۆیان دەخوێننەوە.

بەرپرسی یەكیەتیی نووسەرانی كورد (لقی هەولێر)، عەبدولڕەحمان فەرهادی، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، هەموو رۆژانی پێنج شەممە لە كۆڕە و چالاكییەكانی خۆیدا كە بریتیتن لە: ئەدەبی، هونەری، فكری كۆڕێكی بۆ ئەم هەفتەیە كۆڕێكی شیعری بۆ سێ ژنە شاعێر رێك خستووە.

فەرهادی وتیشی: لەم كۆڕە شیعرییەداشاعیران، بەهار حوسەینی، كەژاڵ ئیبراهیم خدر و رۆژ هەڵەبجەیی، چەند دەقێكی نوێی شیعریی خۆیان دەخوێننەوە.

ئەو ئێوارە شێعرە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 25ی رەشەممە بە ئامادە بوونی لایەنگر و ئۆرگرانی ئەدەب لە بارەگای یەكیەتیی نووسەرانی كورد، لقی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

عەبدولڕەحمان فەرهادی لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسی كوردپا كە یەكیەتیی نووسەرانی كورد چ بەرنامەیەكی بۆ پێوەندی لەگەڵ نووسەران و ئەدیبانی كوردستانی ئێران و گواستنەەی چالاكییەكانیان هەیە، وتی: لەبەر ئەوەی حەوزەی كاریی ئێمە شاری هەولێرە، وەك پێویست نەمانتوانیوە ئەو كارە ئەنجام بدەین و ئاوڕ لە نووسەرانی بەشەكانی دیكەی كوردستان بدەینەوە، ئەوەش دەكەوێتە سەرشانی لقی سەرەكیی یەكیەتیی نووسەرانی كورد.