لە هەولێر پێش بە ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی خۆکوژی گیرا
13:19 - 20 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: دەزگا ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەوڵی گرووپێکی تیرۆریستی، بۆ بەئەنجام تەوقینەوەیەکی خۆکوژیان، پووچەڵ کردووەتەوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو دەزگا هەواڵنێرییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە کە سێ کەسی بە ڕەگەز عەرەبیان لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کردووە کە بە تەمای کردەوەی تیرۆریستی بوونە.
ئەو کەسانە سەربە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوونە و پلانیان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی خۆکوژی بووە.
ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، هێمای بۆ شوێنی هاتنی ئەو سێ تیرۆریستە لە پارێزگای دیالە بۆ شاری کەرکووک و پاشان لەوێشەوە بۆناو پایتەختی هەرێم کردووە.
ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ بڵاوی کردەوە کە ئەو گرووپە سێ کەسیە کە ڕۆژی شەممە، ١٧ی ڕێبەندان دەستبەسەر کراون و چهندین بۆمبی لاستیكی و پشتێنهیهكی بهمین چێنراویش لەوان بەجێماوە.
هەربە ڕاگەیەندراوی ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە کە ئهم تیرۆریستهدهستگیركراوانه، پێشتر بهسوودوهرگرتن لهئاسانكاری و هاوكارییهكانی ههرێمی كوردستان، بۆ ئاوارهی شارهكانی عێراق، لهههرێمی كوردستان نیشتهجێبوون.
دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) کە لە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بوون لە کاتێکدایە کە بەرپرسی ئاژانسی ئیتلاعاتی بەرگریی ئامریکا سەبارەت بە خێرایی و زۆر بوونی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش، هۆشداریی دا.
ژێنراڵ وینسێنت ئستوارت دەشلێ کە داعش بە تەمای پەرەدان بە ململانێ نێودەوڵەتییەکانە.
هەرێمی کوردستانی عراق زیاتر لە هەزار کیلۆمیتر سنووری هاوبەشی دەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامیی داعشدا هەیە.