لە هەولێر پیشانگەیەکی نیگارکێشی بۆ کچە هونەرمەندێکی کوردستانی ئێران دەکرێتەوە

20:14 - 4 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: لە گەلەری شانەدەری شاری هەولێـــر پێشانگایەکی نیگارکێشی لە بەرهـــەمــــەکانی کــچە هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێـــران بەڕێوە دەچێت.

هێرۆ شێخە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ئاژانسی کوردپا وتی: لەو پیشانگایەدا بەشێک لە بەرهەمەکانم کە ٢٠ تابلۆ لەخۆ دەگرێت، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندان لە گەلەری شانەدەر دەخرێنە بەر دیدی هاووڵاتییان و ئۆگرانی هونەری نگیارکێشی.

\"10857.jpg\"
هێرۆ شێخە
ئەو کچە هونەرمەندە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تابلۆیانە کە بڕیارە پیشان بدرێن، هەتا ئێستا لە هیچ شوێنیک پیشان نەدراون و لەو تابلۆیانەدا زیاتر ئاوڕ لە جوانی سروشت و ژنان دراوەتەوە.

هێرۆ شێخە لە دایک بووی ١٣٧٠ی هەتاوی شاری شنۆ لە کوردستانی ئێـــرانە و لە تەمەنی مێرمنداڵیدا ئۆگــــری هونــەری نیگارکێشی بووە و لە هونەرستانی ئەو شارە هەتا ساڵی ١٣٨٦ خوێندوویەتی و ساڵی ١٣٨٨ بۆ درێژەدان بە خوێندن رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەر لەو رشتەیەدا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی شاری هەولێــر بڕوانامەی لیسانسی وەر گرتووە.