لە هەولێر لە كۆڕێكدا یادی ئیبراهیم یوونسی دەكرێتەوە
19:47 - 9 خاکەلێوه 2712
كوردپا: یەكیەتیی نووسەرانی كورد ـ لقی هەولێر لە ئێوارە كۆڕێكدا یادی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی كورد دكتور ئیبراهیم یوونسی بەرز رادەگرێت.
لێپرسراوی یەكیەتیی نووسەرانی كورد ـ لقی هەولێر، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند: لە درێژەی بەڕێوە بردنی كۆڕی یادكردنەوەی نووسەر و داهێنەرانی كورد و بە مەبەستی رێزگرتن لە كار و چالاكییەكانی دوكتور ئیبراهیم نووسەری گەورە و وەرگێڕی بە توانای كورد، لە بارەگای سەرەكیی یەكیەتیی نووسەران ئێوارە كۆڕێك ساز دەكرێت.
عەبدولڕەحمان فەرهادی ئەوەشی خستە روو، كۆڕی یاد كردنەوەی دوكتور یوونسی لەژێر ناونیشانی \"تەمەنێك لە كتێب\"، ناودێر كراوە كە تێیدا نووسەران دلشاد خۆشناو و غەریب پشدەری، لەبارەی كەسایەتی، ژیان و بەرهەمەكانی ئەو نووسەررەوە بابەت پێشكەش دەكەن و وتیشی: بڕیارە لەو كۆڕەدا دیكیۆمێنتێك لەبارەی ژیان و بەرهەمەكانی \"دوكتور یوونسی\" پیشان بدرێت.
كۆڕی یاد كردنەوەی دوكتور ئیبراهیم یوونسی كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 10ی خاكەلێوەی1390ی هەتاوی لە ساڵۆنی شەهید مەهدی خۆشناو، لە بارەگای نووسەران لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
ئیبراهیم یونسی، وەك نووسەر و وەرگێڕێكی ناسراوی كورد بەرهەمەكانی بە فارسی نووسیوە، بەڵام هەوێن و جەوهەری زۆریان پرسی كوردە.
دوكتور یوونسی دەیان كتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوی هەیە، بەشێك لە بەرهەمە ئەدەبییە گرینگەكانی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
یونسی، نووسەر و وەگێڕی بەئەزموون، ساڵی 1305 لە شاری بانەی كوردستانی ئێران لەدایك بووە، زیاتر لە 10 كتێبی نووسیوە و زیاتر لە 60 كتێبیشی وەرگێڕاوە.
دوكتور ئیبراهیم یوونسی بەهۆی نەخۆشییی ئەلزایمر، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 19ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی، لە شاری تاران كۆچی دوایی كرد و لە زێدی خۆی لە شاری بانە بە خاك سپێردرا.