لە هەولێر فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری کوردی بەڕێوە دەچێت
15:19 - 23 بانەمەڕ 2712
كوردپا: وەزراەرتی رۆشنبیریی و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكیەتیی نووسەرانی كورد (لقی گشتی) بە هاوبەشی و بە چاوەدێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری کوردی بەڕێوە دەبەن.
عەبدولڕەحمان نەقشبەندی، شارەزا لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێك لە ئەندامانی لێژنەی باڵای فێستیڤاڵ لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی كوردپا رایگەیاند: وەزارەتی رۆشنبیری بە هاوكاریی یەكیەتیی نووسەرانی كورد (لقی گشتی) لە رۆژانی 26، 27 و 28ی بانەمەڕ (15، 16 و 17ی مانگی مەی)دا لە شاری هەولێر فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعری کوردی بەڕێوە دەبەن.
ئەندامی لێژنەی باڵای فێستیڤاڵ ئاماژەی بەوەش دا، نووسەرانی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، ئورووپا، بەغدا و مووسڵ و ئەرمەنستان بانگهێشتی فێستیڤاڵی نەتەوەیی شێعر كراون و فێستیڤاڵ لە دوو بەشی توێژینەوە و بابەتی زانستی و هەروەها خوێندنەوەی تێكستی شێعریدا بەڕێوە دەچێت كە لە دوو بڕگەی سەر لەبەیانی و ئێواراندا بەردەوام دەبێت.