لە هەولێر خەڵات بەخشرایە ٦ رۆژنامەنووسی دێرینی كورد
15:15 - 31 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بە بۆنەی سەد و سێزدەیەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردییەوە خەڵات بەخشرایە شەش رۆژنامەنووسی دێرینی كورد.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، بە دەسپێشخەریی رێكخراوی راگەیاندنی زەنگ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی ساڵانی (١٣٢٩-١٣٥٩) هەتاوی (١٩٥٠-١٩٨٠) بواری ئەو قۆناغەی رۆژنامەگەریی كوردی، لە شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمێكی رێزلێناندا لەلایەن حەسەن سوورە جێگری سەرۆكی پارلەمانی هەرێمی كوردستانەوە خەڵات كران.
جەلال تاڵەبانی، فەلەكەدین كاكەیی، حەبیب محەممەد كەریم، مومتاز حەیدەری، فەرهاد عەونی و ئازاد عوبێد لەو رۆژنامەنووسانە دێرینانە بوون كە لە بەرەبەری رۆژی ٢ی بانەمەڕ ١١٤مین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی كوردییەوە خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.