لە هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شانۆ دەستی پێكرد
16:04 - 8 بانەمەڕ 2712
كوردپا: یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شانۆ لەژێر ناوی \" بۆچی شانۆ\" بە بەشداریی شانۆكارانی جیهان و ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد.
ئیحسان عوسمان، بەڕێوەبەری كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شانۆ رایگەیاند، شانۆكارانی كوردستان لەو كۆنفرانسەدا هەوڵ دەدەن كە پردێك لە نێوان شانۆكارانی كورد و ئورووپادا درووست بكەن.
ماڵپەڕی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، ئەم كۆنفرانسە بە شێوەی گرووپ و پسپۆڕایەتیی دابەش كراوە و گرووپەكان هەر رۆژێك لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان كۆڕ و كووبوونەوە بەڕێوە دەبەن.
شانۆ كارانی وڵاتانی ئاڵمان، بێرزیل، ژاپۆن، پاكستان، ئیتالیا و عێراق بەشدارییان لەو كۆنفرانسەدا كردووە و بڕیاریشە ئەو وڵاتانە لەم چەند رۆژەدا سیمینارەكان بەڕێوە ببەن.
لەم كۆنفرانسەدا تۆماس ئێنگل \"جێسیكا كاهوە، فابیۆ تولێدی، باربارا سانتۆس، تاكو سۆزوكی و ماشا پویرتسكن\" و چەند شانۆكاری بە ئەزموونی كورد یەك لەوان ئەحمەد سالار بابەتەكانی خۆیان لە كۆڕ و سیمینارەكاندا پێشكەش دەكەن.