لە هەرێمی كوردستان، رۆژی جیهانیی هۆشیار كردنەوە لە مین بەرز راگیرا
14:49 - 19 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە رۆژی جیهانیی هوشیار كردنەوە لە مین و بە مەبەستی خستنە رووی كار و چالاكیی پیشەگەرانی مین و رێكخراوەكانی پێوەندیدار، لە قەزای \"سۆران\"ی سەر بە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی كوردستان رێوڕەسمێك بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 16ی خاكەلێوەی 1391ی هەتاوی بەرامبەر بە 4ی ئاڤریلی 2012ی زایینی \"رۆژی جیهانیی هۆشیار كردنەوە لە مین\" و پاڵپشتی كردنی كاروباری مین دەزگای گشتی كاروباری مین بە هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵەی \"فریا\" بۆ پیشەگەرانی كاروباری مین و رێكخراوی هاندیكاپی نێودەڵەتی لە رێوڕەسمێك بەڕێوە چوو.
لەو رێوڕسمەدا كە قائیمقامی قەزای سۆران و ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوانی حیزبی و حكوومەتی و نوێنەری رێكخراوە مەدەنی و پیشەییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و خەڵكی ئەو ناوچەیە و كەسوكاری قوربانیانی مین ئامادەبوون، چەند چالاكییەك بەرێوە چوو.
پێشاندانی رێپۆرتاژێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر رۆژێك لە ژیانی مین هەڵگر كە تێیایدا كارو تێكۆشان و مەترسییەكانی كاری مینهەڵگرانی دەخستەڕوو.
ئینجا دیاری و چەپكە گوڵ لایەن رێكخراوی هاندیكاپ پێشكەشی 6 منداڵی دەربازبوو لە روودواوەكانی مین و تەقەمەنی لەم ساڵانەی دواییدا كرا، پاشان شانۆی \"قاچی خۆت بە قەرز بدە\" Lend Your Leg بەڕێوەچوو، ئەو شانۆیە هاوسۆزییەك بوو بۆ ئەو كەسانەی كە بە هۆی كارەساتی مین و تەقەمەنی ئەندامێكی جەستەیان لەدەست داوە.
دواتر پێشانگایەكی فۆتۆگرافی و كاری دەستی كرایەوە كە تیایدا كار و چالاكییەكانی كاروباری مین بەگشتی و كاری مین هەڵگرتن و بەكارهێنانی كەرەسە و ئامێرە جیاوازەكانی مین هەڵگرتن بەتایبەتی پێشان دران.
هەر بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە دەزگای گشتی كاروباری مین و رێكخراوی MAG لە ناحیەی \"بامەڕنی\" لە پارێزگای دهۆك بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای ئامێدی و نیازی خالد بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری تەكنیكی لە دەزگای مین و ئامادەبوونی بەرپرسان و خەڵكی دەڤەرەكە رێوڕەسمی رادەست كردنەوەی 13 كێڵگەی مینی پاك كراوە كە كۆی رووبەرەكەیان 550715 میتری چوار گۆشە بوو، بەرێوە چوو.
رێكەوتی 19ی بەفرانباری ساڵی 1383ی هەتاوی (8ی ژانوییەی 2005ی زایینی)، كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری دا رۆژێك بۆ هۆشیار كردنەوە لە مین و پاڵپشتی كردنی كاروباری مین دەست نیشان بكات دواتر رۆژی 16ی خاكەلێوە (4ی ئاڤریل) دەست نیشان كرا.
بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1384 یادی كرایەوە بە ئەنجامدانی چەند چالاكییەك بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی مینەوە كەمئ ەندام بووون و هەروەها بۆ دابین كردنی پاڵپشتیی زیاتر بۆ كاروباری مین لە ئاستی هەرێم، وڵات، ناوچە و جیهانی لەو كاتەوە وەك نەریتێك و بۆ بەرز راگرتنی كێشەی مین و قوربانیانی مین و تەقەمەنییەكانی پاشماوەی جەنگ ساڵانە ئەو یادە دەكرێتەوە.
لە حاڵێكدا زۆرێك لە وڵاتان لە رێكخراوی بەرەنگاریی نێودەوڵەتی بۆ پێشگیری لە مینە زەوینییەكان \"ژنێڤاكاڵ\" ئەندامن و كار بۆ لابردن و پووچەڵ كردنەوەی مین دەكەن، بەڵام لە ئێران سەرەڕای ئەوەی كە زیاتر لە 16 میلیۆن مینی چێنراو هەیە و زیاتر لە 6 میلیۆن هێكتار لە خاكی ئەو وڵاتە بە مین ئالوودەیە، هەتا ئێستا كارێكی یاسایی و جیددی بۆ نەكراوە و ساڵانە بەدەیان كسە دەبنە قوربانی.
پارێزگا كوردنشینەكانی ئێران وەك: ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئاستی ئێراندا زۆرترین مینی چێنراویان تیدایە.