لە هەرێمی كوردستان بە خۆپیشاندان كردەوە كۆمەڵ كوژییەكەی شرناخ مەحكووم دەكەن

15:28 - 9 بەفرانبار 2711
كوردپا: پاش ئەوەی كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیەوە 35 هاووڵاتیی كورد لە ناوچەی شرناخ لە كوردستانی توركیە بوونە قوربانی، كۆمەڵگای كوردی و زۆرێك لەلایەن سیاسییەكانی ئەو كارەیان مەحكووم كرد و بڕیارە خۆپیشاندانی بەرین لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات بەڕێوە بچێت.

بەپێی ئاژانس و ناوەندە هەواڵەییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، رواندز و چوار قوڕنە و شوێنەكانی دیكە بە مەبەستی مەحكووم كردنی كوشتاری بەكۆمەڵی هاووڵاتییانی كوردی توركیە خۆپیشاندان ساز بكرێت.

\"123.jpg\"

هاوكات سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە حیزب و لایەنە سیاسییەەكانی بەشە جیاجیاكانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ئەو كردەوەیان مەحكووم كردووە و خوازیاری لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەو كۆمەڵكوژییە بووون.

وێنە : فرات نیووز