لە هەرێمی كوردستان ئاسەواری بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە كراوەتە هێما

20:17 - 9 رێبەندان 2711
كوردپا: هاووڵاتییانی مەدەنیی ناوچەی سەنگەسەر ئاسەواری ئەو ماشێنەی كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیەوە بۆردومان كرا، كراوەتە هێما.

30ی پووشپەڕی ئەمساڵ هەواڵێكی راچڵەكێنەر مانشێتی سەرجەم راگەیەنەرەكانی بۆ خۆی تەرخان كرد.

فڕۆكە جەنگیییەكانی ئەرتشی توركیە ماشێنی هاووڵاتییەكی كوردیان كردە ئامانج و لەئەنجامدا 7 كەس لە ئەندامانی یەك بنەماڵە بە شێوەیەكی نامرۆڤانە گیانیان لەدەست دا.
\"3148.jpg\"
\"3147.jpg\"
\"3146.jpg\"


ئەو 7 هاووڵاتییە كوردە بریتین بوون لە، سێ‌ منداڵ، دوو ژن و 2 پیاو.

دوابەدوای ئەو رووداوە هاووڵاتیانی مەدەنیی بە كۆ كردنەوەی پارچەكانی ئەو ماشێنە، هێمایەكیان لە شوێنی رووداوەكە لێ‌ درووست كردووە.

وێنە و گرتە ویدیۆییەكانی ئەو كردەویە دژە مرۆیانەیەی ئەرتشی توركیە دەنگدانەوەیەكی بەرچاوی لێكەوتەوە و لە زۆربەی شار و ناوچەكانی جیهان ناڕەزایەتیی بە دواوە بوو.

\"3143.jpg\"
\"3144.jpg\"
\"3145.jpg\"


زۆربەی هەرە زۆری رێكخراوە مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ ئەو هەوڵەی ئەرتشی توركیەیان مەحكووم كرد.

دوای ئەو رووداوە و هەتا ئیستاش هێرشەكانی هەر دوو حكوومەتی ئێران و توركیە بۆ سەر هاووڵاتییانی بێ‌ دیفاعی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

ئەو وێنانە لەلایەن هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی \"كوردپا\"وە بەو ناوەندە هەواڵدەرییە گەیشتوون.