لە هەر شەو و رۆژێکدا ٥ کەس بە هۆی سووتانەوە لە ئێران گیان لەدەست ئەدەن

20:29 - 18 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵدا نزیک بە ١٥٠٠ کەس لە وڵاتی ئێران بە هۆی سووتانەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئیدارەی پزیشکی قانوونیی وڵاتی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز ١٤٧٨ کەس بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەست داوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٧٣٧ کەس ژن و ٧٤١ کەسیش پیاوان پێکی دینن.

بەپێی ئەو راپۆرتە مردنی هاووڵاتییان لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی سووتانەوە رووی کەمی کردووە کە لە هەزار و ٥٢٢ کەسەوە بۆ هەزار و هەزار و ٤٧٨ کەس و کەمی کردووە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٢.٩% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لەبەشێکی دکەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە مردن هاووڵاتیان بە هۆی سووتانەوە لە ماوەی ئەو ٩ مانگەدا لە پارێزگاکانی ئیسفەهان بە مردنی ١٧٣ کەس (٨٤ ژن و ٨٩ پیاو)، تاران کەس١٦٥ بە مردنی (٤٥ ژن و ١٢٠ پیاو)، خۆراسان بە مردنی ١٣٥ کەس (٧٤ ژن و ٦١ پیاو) و خوزستان بە مردنی ١٣٤ کەس (٧٠ ژن و ٦٤ پیاو) بەڕیز لە پلەی یەکەم هەتا چوارەم دان.

لەلایەکی دیکەوە پارێزگاکانی چوار محاڵ و بەختیاری بە مردنی ٢ کەس، سیمنان بە مردنی ٤ کەس و کەگیلویە و بویر ئەحمەد بە مردنی ٥ کەس بە هۆی سووتانەوە کەمترین رێژەی مردنیان لە خۆ گرتووە.