لە نەورۆزی ئەمساڵدا ئاگر لە ئاڵای داعش بەردرا+وێنە
16:00 - 2 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: رێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ سەرەڕای هەرەشەی هیزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان، لەگەڵ پیشوازیی گەرمی هاووڵاتییان لە شار و گوندەکاندا بەرەوڕوو بوویەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی، دوایین ئێوارە لە ساڵی ٩٣ی هەتاوی، لە شەقام و گۆڕەپانی شارەکاندا ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە گوندی (نێ)ی سەربە شاری مەریوان، هاووڵاتیان بەتایبەتی لاوانی ئەو گوندە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، بەرەو پیشوازیی ساڵی نوێیەوە چوون.
لە وێنەو فیلمانەی کە لەو رێورەسمە بڵاو بوونەوە، منداڵان ومێرمنداڵاندا بە شێوەیەکی بەرچاو وێنەی رێبەرانی کوردیان بەدەستەوە بووە.
نەورۆزی گوندی نێ لە ئاستی کوردستاندا بە بێ وێنە و شۆڕشگێرانە لەقەڵەم دراوەو چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئەو رێوڕەسمەیان بە سەرمەشق و ئولگووی رێوڕەسمە نەورۆزییەکانی دیکە لە قەڵەم داوە.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەک لەمەڕ ئاگرتێبەردانی ١٧ پێشمەرگەی دیلی دەستی داعش لە ئاگری هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، لە هەوڵی رێگری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا بوون.
سەرەڕای ئەویەکە ٣ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان تەنیا رۆژێک بەرلە رۆژی نەورۆز لەلایەن داعشەوە سەربڕدران، بەڵام تێکڕای خەڵكی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین و بەربڵاو بەرەو پێشوازی نەورۆزەوە چوون.
قەبارەی ئاگرەکە بە چەشنێک بووە، کە لەچەندین کیلۆمیتر دورترەوە، ئەو ئاگرە بەرچاو بووە.
هەڵکردنی ئاگر لە هەموو ناوچەکانی کوردستاندا، لە کەشێکی ئەمنیەتی و پۆلیسیدا بووەو سەرەڕای هەڕەشەی بەردەوامی ناوەندە حکوومەتییەکان، ئەو رێوڕەسمە بەرینتر و بەربڵاوتر لە ساڵانی رابردوو بەڕێوەچووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی، دوایین ئێوارە لە ساڵی ٩٣ی هەتاوی، لە شەقام و گۆڕەپانی شارەکاندا ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە گوندی (نێ)ی سەربە شاری مەریوان، هاووڵاتیان بەتایبەتی لاوانی ئەو گوندە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، بەرەو پیشوازیی ساڵی نوێیەوە چوون.
رێوڕەسمی نەورۆزیی گوندی نێ بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بەرێوەچووە
رێوڕەسمی نەورۆزیی گوندی نێ، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا و بەتایبەتی لە فەیسبووک بە شێوەیەکەی بەرچاو دەنگدانەوەی هەبوو.لە وێنەو فیلمانەی کە لەو رێورەسمە بڵاو بوونەوە، منداڵان ومێرمنداڵاندا بە شێوەیەکی بەرچاو وێنەی رێبەرانی کوردیان بەدەستەوە بووە.
نەورۆزی گوندی نێ لە ئاستی کوردستاندا بە بێ وێنە و شۆڕشگێرانە لەقەڵەم دراوەو چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئەو رێوڕەسمەیان بە سەرمەشق و ئولگووی رێوڕەسمە نەورۆزییەکانی دیکە لە قەڵەم داوە.
ئاگر تێبەردانی ئاڵای رەشی داعش لە رێورەسمی نەورۆزی ئیمسالی بەشێک لە شارەکان و ئاواییەکانی کوردستان
ئاگر تێبەردانی ئاڵای رەشی داعش، خاڵی جێگەی سەرنجی نەورۆزی ئەمساڵی گوندی نێ بووە، کە بۆ یەکەمجار لە بەشێک لە شارو گوندەکانی کوردستانیشدا ئەنجام دراوە.لەماوەی رۆژانی رابردوودا ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەک لەمەڕ ئاگرتێبەردانی ١٧ پێشمەرگەی دیلی دەستی داعش لە ئاگری هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، لە هەوڵی رێگری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا بوون.
سەرەڕای ئەویەکە ٣ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان تەنیا رۆژێک بەرلە رۆژی نەورۆز لەلایەن داعشەوە سەربڕدران، بەڵام تێکڕای خەڵكی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین و بەربڵاو بەرەو پێشوازی نەورۆزەوە چوون.
دانیشتوانی گوندی قەلە رەشە لەسەر تەپۆڵکەی پشت گوندەکە بە ئاگری نەورۆز وشەی (کورد)یان نووسیووە
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کەلە شاری سەردەشتیش دانیشتوانی گوندی قەلە رەشە لەسەر تەپۆڵکەی پشت گوندەکە بە ئاگری نەورۆز وشەی (کورد)یان نووسیووە.قەبارەی ئاگرەکە بە چەشنێک بووە، کە لەچەندین کیلۆمیتر دورترەوە، ئەو ئاگرە بەرچاو بووە.
هەڵکردنی ئاگر لە هەموو ناوچەکانی کوردستاندا، لە کەشێکی ئەمنیەتی و پۆلیسیدا بووەو سەرەڕای هەڕەشەی بەردەوامی ناوەندە حکوومەتییەکان، ئەو رێوڕەسمە بەرینتر و بەربڵاوتر لە ساڵانی رابردوو بەڕێوەچووە.